ڤیدیۆی ٢ چالاکیی گەریلا لە حەفتانین بڵاوکرایەوە

گەریلا تیڤی ڤیدیۆی ٢ چالاکیی هێزەکانی گەریلای لە حەفتانین بڵاوکردەوە، کە لەو دوو چالاکییەدا ٥ داگیرکەر سزادران.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لەبارەی ئەو چالاکییەوە رایگەیاندبوو:

"لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی جەنگی خابووردا؛

لە ٢٥ی ئایار کاتژمێر ١٤:٣٠ دا لە گردی کۆردینەی هەرێمی بەکتۆریای حەفتانین لە دژی داگیرکەران ٢ چالاکی ئەنجامدرا.  چالاکیی یەکەم لە دژی سەنگەرێک ئەنجامدرا، کە ٣ داگیرکەری تیادا بوو. هەر ٣ داگیرکەرەکە سزادران و سەنگەرەکەیان بە تەواوی  تێکشکێنرا. چالاکیی دووەم لە دژی سەنگەری کامێرایەکی چاودێری ئەنجامدرا، کە ٢ داگیرکەری تیادا بوو. هەر ٢ داگیرکەرەکە سزادران و کامێرای چاودێرییەکەیان بە تەواوی تێکشکا و گورزیش لە سیستمی رادارەکەیان درا.

لە ئەنجامی ئەو چالاکییانەدا بە گشتی ٥ داگیرکەر سزادران. داگیرکەران دواتر بە هەلیکۆپتەر کوژراو و بریندارەکانیان لە هەرێمەکە دوورخستەوە".

ژ.ت