ڤیدیۆیی چالاکیی دژ بە سەربازگەی سوپای تورکی داگیرکەر لە بامەڕنی بڵاوکرایەوە

گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکیی هێزەکانی گەریلای لە دژی سەربازگەی سوپای تورکی داگیرکەر لە بامەڕنی بڵاوکردەوە. لەو چالاکییەکەدا تانکێکی سوپای تورکی داگیرکەر تەقێنرایەوە و ٣ داگیرکەریش سزادران.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ئەم زانیارییانەی خوارەوەی لەسەر ئەو چالاکییە بڵاوکردووەتەوە:

"ڕۆژی ١٠ی ئایار کاتژمێر ١٦:٠٠ لە باشوری کوردستان هێزەکانمان هێرشیان کردە سەر سەربازگەی سوپای تورکی داگیرکەر لە بامەڕنی و لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا گورزێکی بەهێز لە تانکێک ناو سەربازگەکە درا و تانکەکە تێکشکێنرا و ٣ داگیرکەریش سزادران".

ژ.ت