هەشت ڕۆژ بەسەر بومەلەرزەکەدا تێپەڕیوە. دەیان هەزار کەس گیانیان لە دەست داوە. دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپە، کە بومەلەرزەکە بۆ خۆی بە هەل دەزانێت و دەیقۆزێتەوە، ژمارەی قوربانیان دەشارێتەوە و دەیەوێت ناوچەکە مرۆڤی تیادا نەمێنێت.
٢١:٥٤
هاوکاری بۆ هەرێمە داگیرکراوەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا
ئەو هاوکاریەی کە دانیشتوانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزە کۆیانکردەوە بەرەو هەرێمە داگیرکراوەکانی رەوانەکران.
١٨:١٠
بەرپرسانی ئاکەپە لە خەمی مردن و کاولبووندانین
بەرپرسانی ئاکەپە کە نەیانتوانیەو هاوکاری لێقەوماوانی بومەلەرزەکە بکەن، سەردانی لێقەوماوانیان کرد، بەڵام وێنەکانیان کە پێدەکەنن کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا. نەعمان کورتولوش سەرۆکوەکیلی گشتی یاکەپە، لە روحا سەردانی چادری هاوڵاتیەکانی کرد. کورتولموش لە کاتی سەردانەکەدا پێکەنیی.
دیمەنی پێکەنینی کورتولموش لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوکرایەوە و کاردانەوەی توندی بەدوای خۆیدا هێنا.
١٧:٤٥
هەدەپە سکاڵای لەدژی دیمەنەکانی ئەشکەنجەدان لە ناوچەی بوومەلەرزەکە تۆمار کرد
دەسەڵاتداران دوای بوومەلەرزەکانی شاری مەرەش بە بیانوی تاڵانکردن باری نائاسایییان ڕاگەیاند،. قسەی دەسەڵاتداران لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بە تاگی 'تالانکەر'، لەگەڵ دیمەنی ەشکەنجەدان بڵاوکرایەوە. دواتر دەرکەوت کە ئەو کەسانەی ئەشکەنجە دراون خۆبەخشن و قوربانی بوومەلەرزەکەن.
کۆمسیۆنی یاسا و مافی مرۆڤی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، بەو هۆیەوە سکاڵای لەدژی وەزیری ناوخۆ، پارێزگار، یاریدەدەری پارێزگار، سەرۆکی پۆلیس، بەرپرسانی گشتی بە تاوانی ئەشکەنجەدانی هاوڵاتیان تۆمار کرد.
١٧:٠٥
هەپەدە پێداویستی لێقەوماوانی بومەلەرزەی ئاشکرا کرد
کۆمسیۆنی خاوەن پێداویستی تایبەتی هەدەپە ئاماژەی بە رێگریەکانی بەردەم لێقەوماوانی بومەلەرزەکە و پێداویستیەکان کرد.
خەدیجە بەتول چەلەبی و موسا پیرئۆغلۆ هاووتەبێژانی کۆمسیۆنی جاوەن پێداویستی تایبەتی هەدەپە راگەیەندراوێکیان راگەیاند
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، " پێویستە بە زوترین کات هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت بدۆزرێنەوە، دۆخی زیانی خانووەکان ئاشکرا بکرێن. پێویستە پەناگەی گونجاو بۆ خاوەن پێداویستیەکان تایبەت لەگەڵ خانەوادەکانیان بەگوێرەی داواکاریەکانیسن فەراهەم بکرێن."
١٦:٣٧
کورتولان: لە بازارجخ دەوڵەتی نییە، یەکگرتن هەیە
فاتیمە کورتولان پەرلەمانتاری هەدەپە رایگەیاند، لە ناوچەی بازارجخ دەوڵەت نییە، یەکگرتن هەیە و وتی، " دەوڵەت ناتوانێت ئاو و نان بگەیەنێتە هاوڵاتیان."
١٦:٢٣
١٥:٥٠
١٢:٥٩
هێرشەکانی داگیرکەران بەردەوامە
سەرباری بڕیاری گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بۆ راگرتنی چالاکییەکانیان بە هۆی بومەلەرزەوە، هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بەردەوامە.
١٢:٣٩
منداڵەکەی لەدەستدا، دەستی هاوژینەکەی بڕایەوە: بە بێ ئەوەی شەرم بکەن سیاسەت دەکەن
ژنێک لە هاتای کە بەسەرهاتی خۆیانی بۆ شاندەکەی هەدەپە کە سەردانی ناوچەکەیان دەگێڕایەوە باسی لەوەکرد کە کچەکەی لە ژێر داروپەردووی خانووەکەیان گیانیان لەدەستداوە، دەستی هاوسەرەکەی بڕاوەتەوە و بەوتنی، "ئەمانە وێنەی بێ شەرمی ئەوانە. هێشتاش بێ ئەوەی شەرم بکەن سیاسەت دەکەن" و بەم جۆرە ناڕەزایەتی بەرامبەر بە دەسيڵاتی ئاکەپە نیشاندا.
١٢:٣٤
ئەو سەربازە تورکانەی گورەشچییان کوشت هێشتاش لەسەر کارن
سەربازانی تورک کە لە هاتای گورەشچییان لە بنکەی سەربازی بە ئەشکەنجە کوشت و براکەشیان بە ناوی سەبری بە سەختی ئەشکەنجەدا هێشتا لەسەر کارەکانیان بەردەوامن. پارێزەرانی کۆمەڵەی مافناسان بۆ ئازادی رایانگەیاندووە، کە موەکیلەکەیان سەبری گورەشچی هێشتا لە بنکەکەیە و ئەشکەنجە دەدرێت. پارێزەران داوایان لە پارتە سیاسیەکان کرد کە بە بەرپرسیارێتییەوە بجوڵێنەوە.
١٢:٣٢
لە ئامەد ئازارەکانی بەردەم پزیشکی داد
لە ئامەد لە ژێر داروپەردووی ٧ بینای رووخاودا ٣١٩ تەرم دەرهێنراون، زیاتر لە ٩٠٠ کەس برینداربوون. لەناوچەی رەزان لە بینای ئیسیک لە شەقامی سەنتۆ، لە بینای ئاکار لە گەڕەکی مەولانا خالید و لە بینای یۆڵداش لە هەمان گەڕەک کارەکانی گەڕان و بەهاناوەچوون دوێنێ کۆتاییان هات. لە ناوچەی یەنیشەهیر کارەکانی گەڕان و رزگارکردن بەردەوامن. پێشبینی دەکرێت لە ناوەندی کار و دیار گەلەری ٦٠ کەس لە ژێر داروپەردووی بیناکاندا بن. بە دەیان کەس لە بەردەم نەخۆشخانەی بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی کەسوکاریان وەستاون. لەبەردەم دەرگای پزیشکی داد ئازار و مەینەتییەکی زۆر دەبینرێت.
١١:٥٣
مۆر لەو بینایانە درا کە زیانیان بەرکەوتووە
لە ئامەد ئەندازیارانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی شارەکەی وەزارەتی گۆڕینی بیناکان، شارەوانی و ژینگە و مێزی قەیرانەکانی پلاتفۆرمی پشتیوانی و پاراستنی شار و ناوچەکان خەمڵاندن بۆ زیانەکان دەکەن. لەبەر ئەوەی ئەو کارە تائێستا بەردەوامە، لێدوانی فەرمی نەدراوە. تائێستا مۆر لە هەندێک بینادراوە کە زیانیان بەرکەوتووە.
١١:٣٥
هیچ زانیارییەک لە بارەی هەندێک لەو منداڵانەی بە برینداری لە بومەلەرزە رزگار کران نازانرێت
هیچ هەواڵێک لەو منداڵانە نازانرێت کە بە برینداری لە بومەلەرزەکەی ئەلبیستان، ناوەندی مەرەش، بازارجخ، سەمسور، ئیسکەندەرون، هاتای و ناوچەکانی رزگار کران.
١١:٢٩
ئۆزسۆی: بە تەرمال دەتوانن بکوژن، بەڵام هەر بەو رەماڵانە رزگاریان ناکەن
پەرلەمانتاری هەدەپەی ئامەد هوشیار ئۆزسۆی رەخنەی لە سیاسەتی وەبەرهێنان و بومەلەرزەی دەوڵەتی تورک گرت و وتیم "بە تەرماڵ دەتوانن مرۆڤەکان بکوژن، بەڵام بەهەمان تەرماڵ ناتوانن مرۆڤەکان رزگار بکەن.
١٠:٢٤
ژمارەی ئەو کەسانەی ژیانیان لەدەستداوە لە بەربوونەوەدایە
بە گوێرەی راگەیەندراوی ئافاد لە دامەزراوەیەکی دەوڵەتی تورکە، ژمارەی ئەو کەسانەی لە بومەلەرزەدا گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە ٣١ هەزار و ٦٤٣ کەس.
سەرچاوە هەرێمییەکان باس لەوەدەکەن ژمارەی راستەقینە زۆر لەوە زیاترە کە راگەیەندراوە.
١٠:١٦
گرنگی یەکگرتن و هابەشی کۆمەڵایەتی
سەلاحەدین ئەردەم: دەبێت کۆمەڵگا چارەنوسی خۆی بەدەستەوە بگرێت و دیاریبکات و دەبێت ئەقڵیەت و رێکخستنێک کە کۆمەڵگا بە زیندوویی رابگرێت دروست بکات. ئەو کاتە دەتوانن ئازاد ببن و بژین.
١٠:٠٢
بەهۆی بڵاوکردنەوەی بابەت لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان ٥٦ کەس دەستگیرکران. ١٤ کەسیان رەوانەی زیندان کران
هێزەکانی دەوڵەتی تورک بە هۆی بڵاوکردنەوەی بابەت لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لەسەر بومەلەرزە ٥٦ کەسیان دەستبەسەر کرد و ١٤ کەسیان لەوان رەوانەی زیندان کرد.
١٠:٠٠
فەرماندەیی یەرەکە بۆ بەهاناوەچوونی لێقەوماوانی بومەلەرزە بانگەوازی راگەیاند
لە فەرماندەیی یەرەکە شیار شەڤگەر لەپێناو بە هاناوەچوونی لێقەوماوانی بومەلەرزەکەی باکور و رۆژئاوای کوردستان بانگوازی هاوکاری ئاراستەی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان کرد.
٠٩:٤٧
ئەکتەر ئیزیار لاتونۆ مارتینێز: لە رێگەی مانگی سوری کوردستانەوە هاوکارییەکانتان بگەیەنن
ئەکتەری زنجیرە درامای 'لاکاسا دی پاپێل' ئزتیار ئیتنۆ لە پێناو هاوکاری کردنی لێقەوماوانی بومەلەرزە بانگەوازی راگەیاند و داوای کرد لە رێگەی مانگی سوری کوردستانەوە هاوکارییەکان رەوانە بکرێن.
٠٨:٤٤
عەلەوییەکان هاوکاری ناکرێن
لە گوند و شارۆچکەکانی مەلەتی چادر بە 'تۆرپیل' بڵاو دەکەنەوە. لەگوندی ساڤاکلی خێزانێک، کە چادریان بەر دەست نەکەوت ناچاربوون کۆنتێنەرێک بە ٥٥ هەزار لیرە بکڕن. عەلەوییەکان لە شارۆچکەی دیلەک وتیان: "لەبەر ئەوەی ئێمە عەلەویین، هاوکاریمان پێنادرێت".
٠٨:٣٩
جەندرمەکان لە هاتای کەسێکیان لە ژێر ئەشکەنجەدا کوشت
ئەحمەد گورەشچی و سەبری گورەشچی، کە لە گەڕەکی بویوکبورچ لە هاتای لە ماڵەکانی خۆیاندا دەستگیرکرابوون، لە بنکەی جەندرمە ئەشکەنجەدران و ئەحمەد گورەشچی بەهۆی ئەشکەنجەوە گیانی لەدەستدا.
٠٨:٣٠
کاریگەری بومەلەرزەکەی مەرەش لەسەر سوریا و ڕۆژئاوا
لە بوومەلەرزەکەی سوریا و ڕۆژئاوادا ٣ هەزار و ٥٨١ کەس گیانیان لە دەستداوە و ٥ هەزار و ٣٤٨ کەسیش برینداربوون. تا ئێستا هەزاران کەس لە ناوچەکانی ژێر داگیرکاریی دەوڵەتی تورک دا لە ژێر داروپەردودان و کاولکارییەکی گەورە لە ئارادایە.
٠٨:٢٩
موعەزەز ئۆرهان: هێشتا لە دیلۆک ئاو و کارەبا نییە
موعەزەز ئۆرهان ئەندامی هەدەپە، کە لە سەرەتای بومەلەرزەکەوە خۆی گەیاندووەتە دیلۆک وتی، بەهۆی ئەوەی لە کاتی خۆیدا بە هاناوەچوون و دەستێوەردان ئەنجام نەدراوە چەندین کەس گیانیان لەدەستداوە.
٠٨:١٥
ساریساچ پەرلەمانتاری هەدەپە: دەوڵەت خەڵکی لە ژێر داروپەردوەکاندا بەجێهێشتووە
پەرلەمانتار موراد ساریساچ ڕایگەیاند، بوومەلەرزەکە ئەوەی ڕوونکردەوە، کە هیچ سیاسەتێکی دەوڵەت بۆ ژیانی مرۆڤ نییە و ڕاشیگەیاند، ڕێگریکردن لە هاوکارییەکان بۆ ناوچەکە بۆ سیاسەتی کۆچپێکردنی کورد و عەلەوی لە ناوچەکە دەگەڕێتەوە و دەوڵەت دەیەوێت کورد و عەلەوی لەو ناوچانەدا نەمێنن.
ژ.ت/ هـ .ب