سانجار: بڕیارەکەی کەجەکە گرنگە

هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە ستایسی راگرتنی شەڕی لەلایەن کەجەکەوە کرد و ڕایگەیاند، پشتیوانی کردنی ئەو بڕیارە دەرگا بەڕووی ئەگەری نوێ و ڕێگای نوێدا دەکاتەوە.

میدحەت سانجار، هاوسەرۆکی گشتی پارتی دیموکراتی گەلان، لە لێدوانێکدا لە بارەی راگەیاندنی بڕیاری ئاگربەستی تاکلایەنەی کەجەکە هەڵوێستی پارتەکەیان ڕاگەیاند.

سانجار دەڵێت: ئەم بڕیارە و بڕیارە هاوشێوەکانی گرنگن، لە لایەک لە ژینگەیەکدا کە شەڕێکی چڕ بەردەوامە و هەموو داهاتەکان دەگوازرێنەوە بۆ شەڕ، بڕیارێکی لەو شێوەیە گرنگە کە ڕێگا بۆ وەستانی ململانێکان خۆش بکات.

هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە دەشڵێت: پشتیوانی کردنی ئەو بڕیارە دەرگا بەڕووی ئەگەری نوێ و ڕێگای نوێدا دەکاتەوە، تەنانەت ئەگەر کارەساتیش ڕوبدات.

هاوسەرۆکی هەدەپە ڕاشیگەیاند: پێمان خۆشە لەم دەرفەتەدا جارێکی تر جەخت لەسەر بەهای دیالۆگ و دانوستان بکەینەوە. پێویستە لەم قۆناغەدا کۆتایی بە سیاسەتی شەڕ و ئەمنی هەم دەوڵەت و هەم حکومەت بێنێت. ئێمە ئەمە بە هەنگاوێکی گرنگ بۆ قۆناغی داهاتوو دەزانین.

ئەو لە بارەی دۆخی زیان لێکەوتوانی بومەلەرەکە ڕایگەیاند، کەش و هەوا ساردە، بۆیە پێویستی  چادر لە پێش هەموو شتێکەوەیە

ڕونیکردەوە، لە نێو پێداویستییەکاندا بۆ قوربانیانی بومەلەرزەکە چادر بەپەلە دەمێنێتەوە، تەنانەت ئەگەر بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانی پێنەگەیشتبێت، خەڵک ناچنە ناو ماڵەکانیان و بێگومان ئەمەش پێویستی بە تێگەیشتنە.

هاوسەرۆکی هەدەپە ڕاشیگەیاند: پێویستی شوێنی حەوانەوە و گەرمکردنەوە هەموو خەڵک دەگرێتەوە لە ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکان

ف.ق