ئامادەکاری بۆ بەخاکسپاردنی تەرمی فەرماندە و شەڕڤانەکەی یەبەشە دەکرێت

تەرمی فەرماندەی یەبەشە، سەعید حەسەن و برازاکەی عیسا خودێدا، کە شەڕڤانێکی یەبەشەیە ‌و لە هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا ئەمڕۆ لە شەنگال شەهید بوون، بەخاک دەسپێررێن.

کاتژمێر ١٢:٠٠ نیوەڕۆی ئەمڕۆ، فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ناوەندی شەنگال، ئۆتۆمبێلێکی یەبەشەیان بۆردوومان کرد. فەرماندەیی یەبەشە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، کە فەرماندەی یەبەشە، سەعید حەسەن ‌و برازایەکی، عیسا خودێدا كە شەڕڤانی یەبەشە بوو، شەهید بوون و سێ هاوڵاتیی مەدەنییش بە ناوەکانی (مەدیا قاسم سمۆ، شامیر عەباس بەرجەس و میرزا عەلی) بریندار بوون.

دوای گواستنەوەی تەرمی شەهیدەكان بۆ نەخۆشخانەی شەنگال، بۆ توێکاری گەیەنرانە موسڵ ‌و دواتر لە هێنانەوەیاندا، بە سەدان كەس لە پێشوازییاندا بوون ‌و لەوێوە لەسەر داخوازیی بنەماڵەكەیان، تەرمەكان بران بۆ بەردەم ماڵی شەهیدەكان.

پاشان بە كاروانێك ئۆتۆمبێل، تەرمی هەر دوو شەهیدەكە، بران بۆ گۆڕستانی شەهیدان شەید دڵگەش ‌و شەهید بەرخۆدان لە چیای شەنگال بۆ بەخاكسپاردنیان ‌و لە گەیاندنیان بۆ چیای شەنگال، ڕێوڕەسمی بەخاكسپاردن دەست پێدەكات.

ف.ق