سۆزدار ئاڤێستا ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی گشتی کەجەکە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) شیکردنەوەی بۆ گۆشەگیری ڕەهای سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، رووداوەکانی ساڵ، بە تایبەتی پەیمانی شەنگال، یاریەکانی پەدەکە لەسەر بەهاکانی گەلی کورد، کردەوەکانی ئاکەپە و مەهەپە، دەستدرێژیەکان لە باکوری کوردستان و تورکیا، تێکۆشان و بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادی، چالاکی مانگرتنی زیندانیان، فشارەکانی سەر زیندانیان و هەنگاوی کەجەکە و کەژەکە بە دروشمی 'کاتی ئازادیە' کرد.
ئێمە بە جۆش و خڕۆشی هەنگاوی گەورەوە، کەوتینە ٤٣مین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە. لەبارەی تێکۆشانی ساڵی ڕابردوو و دەستکەوتەکانی تێکۆشان، بۆچوونی ئێوە چییە؟
سەرەتا لە کەسایەتی هەڤاڵان قاسم ئەنگین، لەیلا ئاگری، عەگید جڤیان. عەگید گارزان و هەڤاڵانی دەرسیمدا، هەروەها شەهیدانی حەفتانین لە کەسایەتی هەڤاڵان ئەسمەر، ئامارا و ڕۆستەم، بەڕێزەوە یادی هەموو شەهیدان دەکەمەوە و لەبەرانبەر یادەوەریەکانیان سەری ڕێز دادەنەوێنم. ساڵی ٢٠٢٠ لەسەر ڕەنجی شەهیدانی گەلی کوردستان لەسەر هێڵ و هەڵوێستی ڕێبەر ئاپۆ بووە ساڵی گەلی کوردستان و هەموو هێزە دیموکراتەکان. لە ئیستادا ئێمە و گەلانی هەرێمەکە بە تێکۆشان، بە قەیران، بە ئاڵۆزی و بەشەڕەوە کەوتینە ساڵی ٢٠٢٠. لەبەرانبەر ئەوەش هەڵوێست و بەرخۆدان دروست بوو. لە سەرەتای ساڵدا فەرماندەی سوپای قودس قاسم سولەیمانی، فەرماندەی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە عێراق مەهدی موهەندیش لە بەغدا کوژران.
ئەم ڕووداوە کاریگەری لەسەر هەرێمەکە و هاوسەنگی نێوان سیستمەکاندا دروست کرد. بە تایبەتی سیستمی باوکسالاری دەسەڵات و زلهێزەکان پیشانیاندا کە ناتوانن وەک جاران بەردەوامی بە سیستمی خۆیان بدەن. سیستمی دەسەڵاتداری بە هەموو شێوەیەک کەوتووەتە قەیرانەوە و تەنگەتاو بووە. بۆیە هاوسەنگیەکان دەگۆڕێن. بە تایبەتی لەم ساڵەدا راستیەکان باشتر بەدیار کەوتن. ئەم دۆخە تا کۆتایی ساڵ بەردەوام بوو. هێزە شەڕخوازەکان، لە بەرەی شەڕدا دەیانەوێت خۆیان لەسەر هەرێمەکە بسەپێنن. بە درێژایی ساڵ بەردەوامیان بە سیاسەت و هێرشەکانیاندا. بەڵام هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠دا پیشانیدا کە بە تایبەتی گەلانی ئەمریکا و بە تایبەتی ژنان، هێزە دیموکراتەکان، هێزەکانی دژی نەژادپەرستی و هیزەکانی دەرەوەی سیستم بریاریاندا کە دۆخەکە بەم شێوەیە ناچێتە پیشەوە. وەک یەکێتی ئەوروپا، وەک هێزە هاوپەیمانە سیاسیەکان کە بەردەوامی بە سیستم دەدەن، لە بەرژەوەندیەکانیان تێر نەبوون و گەیشتنە ئەو بڕوایەی کە ئەبێت ڕێبازێکی تر بگرنەبەر و بۆیەش دەستیان بە هەوڵ و گەڕان کرد.
ئەو سیاسەتەی دەوڵەتی فاشیستی ئەردۆغان بەڕێوەی دەبات، بە مەترسیان بینی. بۆ ئەوەی ڕێگای لێبگرن، هەڵوێستی ئەمریکایان وەک بناغە وەرگرت. هیواکانیان بە هەڵبژاردن بەستەوە. لە هەڵبژاردنەکاندا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا شکستی هێنا و کاندیدی دیموکراتەکان سەرکەوت. راستە ئەمە هەڵبژاردنی وڵاتێک بوو، بەڵام لە دیوێکی تری هەڵبژاردنی سیستمی دەسەڵاتدار بوو. لەبەرئەوەی لە ئێستادا ئەمریکا پاشاری سیستمی هەگەمۆنە. کاتێک هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا ئەنجامدرا، وەک ئەوەی لە تورکیا هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت. وەک ئەوەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست یان لە ئەوروپا هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت. هەموو کەسێک بەرژەوەندی و حسابەکانی بەو پێیە رێکخستبوو. دوای هەڵبژاردن، هەموو کەسێک دەستیان بەکار کرد کە چۆن لەگەڵ سەرۆکی نوێ مامەڵە بکەن. لە هەموو کەس و لایەنێک زیاتر، دەوڵەتی تور، ئەردۆغان و باخچەلی بەپێی سیاسەتەکانی ترەمپ و پشتبەستن بە ترەمپ کردەوە نەژادپەرست و تاکەکەسیەکانیان بەڕێوەبرد. بەو پێیەش لەماوەی ٤ ساڵی دەسەڵاتی ترەمپدا زیانێکی زۆر بەر گەلی کورد کەوت. ویستیان ترەمپ ٤ ساڵی تریش لەسەر دەسەڵات بێت و بەردەوامی بە کردەوەکانی بدەن. لایەنێک کە هەموو پلانەکانی هەڵوەشایەوە، دەوڵەتی تورک بوو. ساڵی ٢٠٢٠ پیشانیدا کە ئێدی سیاسەتی دیکتاتۆرەکان، سیاسەتی زوڵم ناتوانێت بگاتە ئەنجام و بۆ ماوەیەکی درێژ بەردەوام بن.
تێکچوونی ترەمپ کاریگەریەکی گەورەی لەسەر تورکیا و ڕژێمی ئەردۆغان دروست کرد. سیستمی جیهانی لە ساڵی داهاتوودا، لەناو هەوڵی هاوسەنگی نوێدا دەبێت. بە تایبەتی سیاسەتی بایدن و ئەمریکا نزیکی یەکتر دەبنەوە. لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەڵوێستی جیاوازیان دەبێت. کێشەکانی سوریا، لیبیا و ئەرمینیا کە لە ئەنجامی سیاسەتی ئەردۆغاندا دروست بوون، بە هەوڵ و ڕێبازی نوێ ڕێگری لیدەکرێت. لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، گەلی کوردستان خاوەن پڕۆژە و پەرسپەکتیفە. بە درێژایی ساڵ دیار بوو کە تاکە چارەسەری بۆ کێشەکان، یەکگرتنی گەلان و عەقڵیەتی دیموکراتیکە. ئەو نمونەیەی کە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریایە. لەگەڵ ئەوەی هێرشی داگیرکەری لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە لەبەرانبەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامە، بەڵام بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ووەک مۆدێلێکی دیموکراتی بەرەوە پێشەوەچوو و بووەتە هیوای هەموو گەلان. بە گشتی ساڵی ٢٠٢٠ بۆ ئازادیخوازان بووە ساڵی بەرخۆدان و بەرزکردنەوەی تێکۆشان. هەروەها بووە ساڵی خاوەنداریکردن لە بەهاکان. ئەمەش متمانەیەکی زۆری دروست کرد. بناغەیەکی بەهێزی دروست کرد. وادیارە ساڵی داهاتوو دەبێتە ساڵی بەرەوەپێشەوەبردنی سیستمی دیموکراتی و یەکگرتنی کۆمەڵگاکان و ژنان.
گۆشەگیری ڕەهای سەر ڕێبەری گەلی کورد بەردەوامە. هەروەها لە هەموو زیندانانی وڵات و تورکیا فشاری گەورە هەیە. زیندانیان رایانگەیاند کە خاوەنداری لە هەنگاوی 'کاتی ئازادیە' دەکەن. بە مانگرتن لە خواردنی بێکات و دەوری بەشداریان لە قۆناغەکەدا کرد. ئەم دۆخە چۆن شیدەکەنەوە و خاوەنداریکردن لە زیندانیانی ئازادی دەبێت بە چی شێوەیەک بێت؟
هەنگاوی ' کاتی ئازادی' کە هەنگاوەی تەڤگەرەکەمان کەجەکە و کەژەکە دەستیان پێکرد، بە راستی هەنگاوێکی ستراتیژیە. رۆژ بە رۆژ بە خاوەنداریکردنی لە هەنگاوە و داواکاری ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد زیاتر گرنگی هەنگاوەکە دەردەکەویت. گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ، گۆشەگیری سەر هەموو گەلی کورد و تورکیا و هەرێمەکە و ژنانی ئازادیخوازە. هەتا گۆشەگیری سەر ڕێبەری ئاپح هەبێت، هیچ کێشەیەک چارەسەر نابێت و ئارامی دروست نابێت. لەبەرئەوەی مامەڵەکردن لە ڕێبەر ئاپپۆ، واتە مامەڵەکردن لەگەڵ پرسەکانی تورکیا و مافەکانی گەلی کوردستان. ڕێبەری ئاپۆ نوێنەرایەتی هێزە ئازادیخواز و دیموکراتەکان دەکات. بۆ چارەسەرکردنی ئازادی گەلی کورد، بۆ ئازادکردن و دیموکراتبوونی هەرێمەکە و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، خاوەن هێڵێکی دیموکراتیکە. بۆیەش هێزە پیلانگێڕەکان بۆ ئەوەی کورد و کوردستان لەژێرد دەستیان بهێڵنەوە و بۆ خۆیان بەکاریان بهێنن، لە سیستمی دیموکراتی دەترسن. بۆیەش گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ قۆڕس دەکەن، تەئکیدی لەسەر دەکەنەوە. هێزە نێودەوڵەتیەکان بەرپرسیاری بەردەوامیدان بە گۆشەگیرین. ڕۆڵی دەوڵەتی تورک بە تەنها پاسەوانیکردنی ئیمڕالیە. ئیمڕالی بە یاسایەکی تایبەت بەڕێوەدەبرێت. بە یاسای هێزە نێودەوڵەتیەکان کە پیلانگێڕیەکەیان ڕێکخستن بەڕێوەدەبرێت. ئەمساڵ سی پی تی ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە و ڕاپۆرتەکەی ئاشکرا کرد. لە ڕاپۆرتەکەدا دەگوترێت، لە ئیمڕالی ماف و یاسا نییە. گۆشەگیری هەیە، پەیوەندی بە دەرەوە نییە. بەڵام بە تەنها ئەمە قسەکردن بوو.
هەنگاوی پێویستیان نەنا، حسابیان لە دەوڵەتی تورک نەپرسی. بە واتایەکی تر دەوڵەتی تورکیان سزا نەدا. ئەم هەڵوێستە نیشانەی ئەوەیە کە دەوڵەتە پیلانگیڕەکان ئەم گۆشەگێریە بەڕێوەدەبەن. ڕێبەر ئاپۆ لە بەرانبەر سیاسەتی گۆشەگیری و نەناسینی ئیرادەی گەلی کورد و سیاسەتی ئاکەپە و مەهەپە کە دەیانەوێت لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا کوردانی ئازادی دیل بکەن، لەناو بەرخۆدانێکی بێوێنە و هەڵوێستێکی بەشەرەفدایە. هەڵوێستی ئیمڕالی پەیامی ئەوەمان پێدەدات کە لە هەموو گۆڕەپانەکان خاوەنداری لە هەبوونی خۆمان بکەن و تێکۆشان فراوان بکەین. هەنگاوی کاتی ئازادیە لەسەر ئەم پەیامە بەرەو پێشەوە دەچێت و ئەنجامی گرنگ بەدەست دەهێنرێت. لە ساڵی داهاتوودا لەسەر ئەم بناغەیە ، بە ڕێ و ڕێبازی نوێ، بە چالاکی جیاواز و بە بڵاوکردەوەی هزر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بەرخۆدان بەردەوام دەبێت. ئامانجی سەرەکەی و ستراتیژی، مسۆگەرکردنی ئازادی ڕێبەر ئاپۆیە. تا ئەم ئامانجە بەدینەهێنین ، بێنوەستان تێکۆشان بەردەوام دەبێت. ئێمە لە هەموو کاتێک زیاتر خاوەن هەلین، بناغەی بەهێز دروستکراوە. لە وڵات و لە دەرەوەی وڵات لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا چاودێری تێکۆشانی گەلی کوردستان دەکرێت و کاریگەریەکی زۆر دروست دەکات. هیوا بۆ هەموو گەل و ژنان دەگەڕێنرێتەوە.
لە زوڵمی ١٢ی ئەیلول خراپتر، لە زیندانەکاندا هەیە...
بەواتاترین و بەهێزترین پشتگیری لە زیندانەکاندا دەستیپێکرد. زیندان لە مێژووی تێکۆشانی ئێمەدا، بەرەی پێشەوەی بەرخۆدان و سەرهەڵدانە. بە بەرخۆدانی زیندانەکان هێڵی پارتیبوون بەرەو پێشەوەچوو. لە تێکۆشانی ئازادیدا هەڵوێست زیندانەکان بووە بە بناغەیەکی گرنگ. هێڵی بەرخۆدانی زیندانەکان لە مەزڵۆم تا خەیری، کەمال، عەلی و سارا دەستیپێکرد، لە هەموو زیندانەکاندا بە بەهای خۆی بەردەوامە. لە زیندانەکاندا زوڵمێکی زۆر هەیە. زیندانیە ئازادە نەخۆشەخان چارەسەر ناکرێن. لەگەڵ ئەوەی کۆرۆنا لە هەموو وڵات و تورکیا بڵاوبووەتەوە، لە زیندانەکاندا ڕێوشوێن ناگیرێتە بەر. پێنووس و تێنووسەکانیان دەستیبەسەردا دەگیرێت. لە زوڵمی ١٢ی ئەیلول خراپتر لە زیندانەکاندا هەیە. فاشیزم دەیەوێت ئیرادەی زیندانیان بشکێنێت. لەبەرانبەر گۆشەگیری لە ئیمڕالی لەسەر ڕێبەر ئاپۆ، زیندانیە ئازادەکان جارێکیتر ئەرکی مێژوویی خۆیان جێبەجێ کرد. لە ٢٧ی تشرینی دووەمەوە بە چالاکی مانگرتن لە خواردن بە شێوەی دەوری و بێکات، دەستیان بە بەرخۆدانێکی بەشەرەف کردووە و بەشداریان لە هەنگاوی کاتی ئازادیەدا کردووە. بەم بۆنەیەوە سڵاو و ڕێزی بێپایان بۆ زیندانیە بەرخۆدێرەکان دەنێرم. پیرۆزبایی لە چالاکیە گرنگ و واتادارەکەیان دەکەم. ئەم چالاکیە، هەنگاوی کاتی ئازادیە واتادارتر دەکات. پێویستە هەموو گەلی کوردستان، هێزە دیموکراتەکان، دەزگاکانی مافەکانی مرۆڤ، ڕێکخستنەکانی ژنان، رۆشنبیر و هونەرمەندا خاوەنداری لە بەرخۆدانی زیندانەکان بکەن. لەبەرئەوەی بارودۆخی زیندانەکان زۆر خراپە. لەژیر زوڵمدا بەردەوامی بە چالاکی دەدەن. خاوەنداریکردن لە زیندانەکان، خاوەنداریکردن لە بەها و شەرەفی مرۆڤایەتی.
ف.ق