ئەحمەد ئەلسۆفی: هێرشی دەوڵەتی تورك بەئەرێكردنی مەسرور بارزانی پێكهاتووە

ئەحمەد ئەلسۆفی نوێنەری پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە؛ بەراستی بێدەنگی زۆرێكی لەسیاسەتمەداران لەبەرامبەر بەهێرشی دەوڵەتی داگیركەری تورك بۆ سەر باشوری كوردستان جێگەی دڵتەنگیە و نیشانەی بەرژەوەندی هاوبەشە.

ئەحمەد ئەلسۆفی نوێنەری پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی دەوڵەتی یاسا سەبارەت بەهێرشی دەوڵەتی توركی داگیركەر بۆ سەر باشوری كوردستان داوای لەحكومەت و پەرلەمانی عێراق كرد، سەرۆكوەزیرانی كوردستان لەئەرك وەربگرێت. ئەلسۆفی وتیشی:"چاوپێكەوتنی بارزانی پێش هێرشەكان بەواتای هەڵكردنی گلۆپی سەوزە بۆ ئەم هێرشە".

هێرشەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك بەهاوكاری پەدەكە بۆ داگیركردنی باشوری كوردستان بێ راوەستان بەردەوامە و گەریلاكانی ئازادی كوردستانیش بۆ پاراستننی لەوڵاتەكەیان لەبەرامبەر بەهێرشی دەوڵەتی تورك و پەدەكەوە بێ وچان لەبەرخۆدانێكی بێ وێنەدان. لەلایەكی ترەوە شەپۆلی ناڕەزایەتیەكان لەبەرامبەر بەهێرشەكان رۆژبەرۆژ بەرفراوانتر دەبێت. بەڵام تا ئێستا حكومەتی هەرێمی كوردستان لەم بارەیەوە بێدەنگە.

ئەحمەد ئەلسۆفی نوێنەری پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی دەوڵەتی یاسا سەبارەت بە هێرشەكانی دەوڵەتی تورك بۆ سەر باشوری كوردستان لێدوانێكی بڵاكردەوە. ئەلسۆفی لەمبارەیەوە رایگەیاندوە؛ بێدەنگی زۆرینەی سیاسەتمەداران لەبەرامبەر بەهێرشی دەوڵەتی تورك بەهۆی بەرژەوەندی هاوبەشی ئەو سیاسەتمەدارانەیە لەگەڵ دەوڵەتی توركدایە. لەبەر ئەوەش ئەم سیاسەتمەدارانە تەنیا وەكو سەیركەر ماونەتەوە. بەرژەوەندی هاوبەشی ئەو كەسانە لەگەڵ توركیا هۆكاری بێدەنگیانە.

ئەحمەد ئەلسۆفی لەبەشێكی تری بەیاننامەكەیدا رایگەیاندووە؛ چاوپێكەوتنی مەسرور بارزانی لەگەڵ ئەردۆغان بەواتای هەڵكردنی گڵۆپی سەوزە بۆ توركیا بۆ هێرشكردن. لەبەر ئەوەی كە پاش دیدارەكە دەوڵەتی تورك دەستی بەهێرش كرد. ئەلسۆفی لەكۆتایدا دەڵێت:"داوا لەدەوڵەت و پەرلەمانی عێراق دەكەم لەسەر ئەم رەوشەی حكومەتی هەرێمی كوردستان و هێرشەكانی دەوڵەتی تورك، مەسرور بارزانی لەئەرك وەربگرنەوە".

ف.ق