یەجەوەکە لەشاری ئەدەنە ئاگری لەکارگەیەکی فاشیستان بەردا
یەکێتی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان (یەجەوەکە) ڕایگەیاند: له ناوچەی سەیهانی سەر به ئەدەنە کارگەیەکی سەر به هاوکارەکانی ڕژێمی فاشیستییان ئاگر تێبەرداوە.
یەکێتی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان (یەجەوەکە) ڕایگەیاند: له ناوچەی سەیهانی سەر به ئەدەنە کارگەیەکی سەر به هاوکارەکانی ڕژێمی فاشیستییان ئاگر تێبەرداوە.
یەجەوەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، تا ئەو کاتەی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستەبەر دەبێت، ئەم چالاکیانە بەردەوام دەبن.
هەروەها یەجەوەکە ڕایگەیاند، کە لە شارە گەورەکانی تورکیا وەڵامی هێرشەکانی سەر ڕۆژوا دەدەنەوە و وتی: "لە دژی گۆشەگیری و هەموو هێرشەکان، یەکینەکانی ئێمەی یەجەوەکە لە 5ی تشرینی یەکەم لە شاروچکەی سەیهان لە ئەدەنە نزیک کاتژمێر ٢٢:٥٠ کارگەی لاستیکی کۆنتینەنتاڵ سەر بە هاوکارێکی ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپەیان سوتاند. فاشیزم لەماڵی خۆی باجی هەموو هێرشەکانی دەدات”.