چالاکیی ئێشکگری کە لە سنووری کۆبانی، لە ناوچەی پیرسوسەی رحا، لە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی سوپای نەتەوەیی سووریا (NSA) بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەستیپێکرد، لە ٤ هەمین ڕۆژیدا بەردەوامە.
ئه ندامی ئەنجوومەنی گەنجانی دەم پارتی حوسێن ئەسڵان له چالاکی ئێشکگری سنووری کۆبانی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد و گوتی: "ڕۆژئاوا و کۆبانی کە ڕووبەڕووی هێرشەکانی داعش بووەتەوە بۆ کوردان هەرێمێکی زۆر گرنگە. چۆن ١٠ ساڵ لەمەوبەر کۆبانێمان لە دژی چەتەکانی داعش لێرە ڕزگار کرد، دیسان بەهەمان ڕۆح لەدژی چەتەکانی سوپای نەوەتەیی سووریا (NSA) ڕۆژئاوا و کەسوکارمان لەوێ ئازاد بکەین".
ئەسڵان وتیشی: "ئەو دەستکەوتەکانی لە١٠ ساڵی دوای لە ڕۆژئاوا بە دەستهێنراوە بۆ گەلی کورد دەستکەوتی گرنگن؛ لێرە بانگەوازی هەموو گەنجانی کورد و شۆڕشگێڕە ئینتەرناسیۆنالیستەکان دەکەم و دەڵێم لە دژی شەڕ ئاشتی، لە دژی کۆیلایەتی ئازادی دروست بکەن".
هەروەها هاوسەرۆکی دەبەپەی ناحیەی شاهینبێی دیلۆک خەدیجە سەزگین بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد وتی: "ئەو دۆخەی لە ڕۆژئاوا ڕوودەدات بەڕاستی ڕاپەڕینە و بە دڵ و گیان لەگەڵ هاوڕێکانمانداین. لە کۆتاییدا لەسەر هەمان خاک دەژین، مرۆڤی هەمان کۆمەڵگەین".
'مۆدێلی ڕۆژئاوا گورزێکی گەورەیە لە دژی سەرمایەداری'
خەدیجە سەزگین بەمجۆرە دوا:
"لێرەوە بانگەواز لە هەموو گەلان دەکەم، با یەکبگرین و ژیانێک بە ئاشتی و برایەتی و نوێنەرایەتی یەکسان بنیات بنێین. تورکیا لەلایەک دەڵێت 'چارەسەر'، لەلایەکی تریش دەڵێت کۆتایی بە ڕۆژئاوا دێنم. لە سووریا لەگەڵ چەتەکان چاوپێکەوتن دەکات، بەڵام بۆچی لەگەڵ هێزەکانی ڕۆژئاوا چاوپێکەوتن ناکات؟ دەسکەوتەکانی ڕۆژئاوا دەبێت بپارێزرێت چونکە مۆدێلی ڕۆژئاوا بۆتە نموونە بۆ هەموو جیهان. جگە لەوەش هێزە سەرمایەدارەکان دژایەتی مۆدێلی ڕۆژئاوا دەکەن، چونکە مۆدێلی ڕۆژئاوا گورزێکی گەورەیە لە سەرمایەداری".