یەکینەکانی تۆڵە بۆ یادی عەگید جڤیان چالاکیان ئەنجامدا
یەکینەکانی تۆڵەی شەهید ساکینە جانسز لە وان و ئامەد لە سەربازانی تورکیاندا. لە ئێلح ئۆتۆمبێڵی دروستکردنی ڕێگای قەیوم تێکشکێنرا و راگەیەنرا، چالاکیەکان بۆ یادی عەگید جڤیان ئەنجامدراون.
یەکینەکانی تۆڵەی شەهید ساکینە جانسز لە وان و ئامەد لە سەربازانی تورکیاندا. لە ئێلح ئۆتۆمبێڵی دروستکردنی ڕێگای قەیوم تێکشکێنرا و راگەیەنرا، چالاکیەکان بۆ یادی عەگید جڤیان ئەنجامدراون.
یەکینەکانی تۆڵەی شەهید ساکینە جانسز ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، کاتی بەرخۆدان و تێکۆشانە.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتوو،"کاتی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و گەلەکەمانە" و بەم زانیاریانەی لەبارەی چالاکیەکان بڵاوکردەوە.
لە ١٣ی تشرینی یەکەمدا چاوشێکی پسپۆڕی جەندرمەکانی تیمی تایبەت لە ناوچەی ئەرتەمێنتانی وان سزادرا.
١٢ی تشرینی یەکەم لە شاروچکەی سخکێی وان لەدژی بارەگایەکی سەربازی بە تەقەمەنی چالاکی ئەنجامدرا و قولەکانی بارەگاکە سووتێنران.
١٢ی تشرینی یەکەم لە کۆڵانی ئایاز ١ی گەڕەکی یەنی وان بە تەقەمەنی و چەک لەدژی ئۆتۆمبێڵی دەوریە چالاکی ئەنجامدرا.
١٢ی تشرینی یەکەم لە گەڕەکی هیلاکی ئێلح ئۆتۆمبێڵی دروستکردنی ڕێگای قەیوم سووتێنرا و تێکشكێنرا.
١١ی تشرینی یەکەم لە ناوچەی فارقینی ئامەد لەدژی دوو خاڵی یەکینە سەربازیەکان چالاکی بە بۆمبەی دەنگ ئەنجامدران."
یەکینەکە هەروەها ئاماژەی بەوەدا چالاکیەکان بۆ یادکردنەوەی عەگید جڤیان فەرماندەی هەرێمی بۆتان و ئەندامی دەستەی فەرماندەیی هەپەگە ئەنجامدراون.
ف.ق