یەکینەکانی تۆڵە هەموو ڕۆژێک چالاکی ئەنجام دەدەن
یەکینەکانی تۆڵە لە شارەکانی کوردستان و تورکیا لەدژی هێزەکانی دەسەڵات، فاشیست، بازرگانەکانی مادەی هوشبەر و هاوکارەکانیان چالاکی ئەنجامدەدەن.
یەکینەکانی تۆڵە لە شارەکانی کوردستان و تورکیا لەدژی هێزەکانی دەسەڵات، فاشیست، بازرگانەکانی مادەی هوشبەر و هاوکارەکانیان چالاکی ئەنجامدەدەن.
یەکینەکانی تۆڵە مانگی تشرینی یەکەم لەدژی هێزەکانی ئاکەپە و مەهەپە ژمارەیەکی زۆر چالاکیان ئەنجامداوە. یەکینەکان لەبارەی چالاکیەکانیان ئەم ڕاگەیەنراوەی بڵاوکردەوە:
وان
"یەکینەکانی تۆڵەی شەهید باران دەرسیم لە وان لەدژی دەوڵەتی تورک و هاوکارەکانی چالاکی ئەنجامدا. لەنێوان ١ – ٢٤ی تشرینی یەکەم لەدژی هێزەکانی دەوڵەت، چەتە فاشیتەکان و دەزگاکانیان چالاکیان ئەنجامدا. یەکینەکانی لە نۆکەرانیاندا و ژمارەیەک ئۆتۆمبێڵی پۆلیسیان لەناوبرد.
بەدلیس
یەکینەکانی تۆڵە لە بەدلیس لەگەڵ چالاکی نووسین و کاری ئافیش، چالاکی بۆمبی دەنگیان ئەنجامدا و هێزە فاشیتەکانیان سزادا.
ئامەد
یەکینەکانی تۆڵەی شەهید دەلال ئامەد لەدژی پۆلیس، سەرباز، جاش و تالانکەران چالاکیان ئەنجامدا. چالاکیەکان کە لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمەوە دەستیپێکرد تا ٢٧ی تشرینی یەکەم بەردەوام بوو.
ئێلح
یەکینەکانی تۆڵەی شەهید سەیید گارزان و شەهید مۆردەم ماکۆ لە ٤ی تشرینی یەکەمەوە تا ٢٣ی تشرینی یەکەم چالاکیان لەدژی ئۆتۆمبێڵەکانی قەیومی داگیرکەر ئەنجامدا. هەروەها فرۆشیارانی مادەی هوشبەر و هێزەکانی ئاکەپە و مەهەپەیان کردە ئامانج.
ئەدەنە
لە ئەدەنە یەکینەکانی تۆڵەئ شەهید دلۆڤان کۆبانێ لەدژی هیزەکانی دەوڵەت و فاشیتەکان چالاکیان ئەنجامدا. یەکینەکە کە بە بۆمبی دەنگی چالاکیان ئەنجامدا تا ٢١ی تشرینی یەکەم بەردەوامیان بە چالاکیەکانیاندا.
مەرسین
یەکینەکانی تۆڵەی شەهید ڕۆناهی ڕووکەن و شەهید چەککدار ئامەد لە مەرسین چالاکیان ئەنجامدا. یەکینەکان لە ٥ی تشرینی یەکەم تا ٢٦ی تشرینی یەکەم چالاکیان لەدژی فاشیستەکان، فرۆشیارانی مادەی هوشبەر و هاوکارەکانیان ئەنجامدا.
ئاگری
یەکینەکانی تۆڵەی شەهید شەرزان جوودی کە لە ئاگری چالاکی ئەنجام دەدەن، لە ٦ تا ٢٤ی تشرینی یەکەم لەدژی فرۆشیارانی مادەی هوشبەری فاشیتەکانی مەهەپە چالاکیان ئەنجامدا.
سێرت
یەکینەکانی تۆڵە لە سێرت لەنێوان ٦ تا ١٧ی تشرینی یەکەم دروشمیان نووسی. یەکینەکان ١٩ی تشرینی یەکەم لەدژی فرۆشیارانی مادەی هوشبەر چالاکیان ئەنجامدا.
ف.ق