یەکینەکانی تۆڵە لە ژمارەیەک شار چالاکیان ئەنجامدا

یەکینەکانی تۆڵەی شەهید ساکینجە جانسز و شەهید نەعمان ئامەد لە ئامەد، ئێلح، ئەستەنبوڵ، مەرسین و وان چالاکیان ئەنجامدا.

یەکینەکانی تۆڵەی شەهید ساکینە جانسز و شەهید نەعمان ئامەد لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەیان بەوەکرد کە لەدژی سەرباز، پۆلیس و فڕۆشیارانی مادەی هوشبەر چالاکیان ئەنجامداوە.

ڕاگەیەنراوەکە وەهایە:

ئامەد

٢٤ی تشرینی یەکەم لە ناوچەی فارقینی ئامەد لە گەڕەکی مەسجیت، بۆسە بۆ پۆلیسی تورک دانرا کە لە گەڕەکەدا دەگەڕان و لەدژی دوژمن بە چەکی سووک و تەقەمەنی چالاکی ئەنجامدرا.

٢٢ی تشرینی یەکەم لە ناوچەی فارقینی ئامەد، فرۆشیارانی مادەی هوشبەر و ئەو کەسانەی کاری نەشیاو و نائەخلاقی دەکەن لەلایەن یەکینەکانمانەوە سزادران.

٢٣ی تشرینی یەکەم لە ناوچەی یەنیشەهیری ئامەد لەدژی ئۆتۆمبێڵی پۆلیسی مەدەنی چالاکی ئەنجامدرا.

٢١ی تشرینی یەکەم لە ناوچەی پیشەسازی ئێلح لەدژی کارگەیەکی لایەنگری ئاکەپە چالاکی ئەنجامدرا و زیان بەر کارگەکە کەوت.

٢١ی تشرینی یەکەم لە هەمان هەرێمی لەدژی بارهەڵگرێکی نۆکەرانی ئاکەپە کە باری پێڤوو چالاکی ئەنجامدرا و سووتێنرا.

٢٣ی تشرینی یەکەم لە ناوەندی ئێلح لەدژی میگرۆس و سیستمی کارەبای مۆڵێک چالاکی ئەنجامدرا و ئاگرکەوتەوە و ساردکەرەوەکانی مۆڵەکە زیانیان بەرکەوت.

ئەستەنبوڵ

٢١ی تشرینی یەکەم لە ناوچەی کارتالی ئەستەنبوڵ لەدژی ئۆتۆمبێڵی کارمەندان کە بە پارە بۆ فاشیستەکان کار دەکەن چالاکی ئەنجامدرا و لە ئەنجامدا سێ ئۆتۆمبێڵ سووتێنران.

٢٢ی تشرینی یەکەم لە ناغجلاری ئەستەنبوڵ کۆگایەکی جلوبەرگی ئاکەپە و فرۆشتنی مادەی هوشبەر چالاکی ئەنجامدرا.

٢٤ی تشرینی یەکەم لە سیلیڤری ئەستەنبوڵ محاویلەیەکی بەڕێوەبەرایەتی کارەبا و ئۆتۆمبێڵێکی بەڕێوەبەرایەتیەکە سووتێنران.

مەرسین

٢٢ی تشرینی یەکەم لەدژی باڵەخانەی خمزەتی کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی باجی مەرسین چالاکی ئەنجامدرا.

وان

٢٤ی تشرینی یەکەم لەنێوان وان و پاییزاڤا وێستگەی تۆڕی تەلەفۆن و ئەنتەرنێت سووتێنرا."

ف.ق