یەکینەی تۆڵەی شەهید کەمال پیر لە مێرسین چالاکی ئەنجامدا

یەکینەی تۆڵەی شەهید کەمال پیر (نەبەدەهە) بۆ پشتگیرکردن لە چالاکی مانگرتن لە خواردن لە زیندانەکاندا، لە مێرسین چالاکی ئەنجامدا.

یەکینەی تۆڵەی شەهید کەمال پیر (نەبەدەهە) بۆ پشتگیرکردن لە چالاکی مانگرتن لە خواردنی زیندانیانی پەکەکە و پاژک و بۆ شەرمەزاکردن و هەڵگرتنی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، چالاکیان ئەنجامدا.

لە راگەیەنراوەکەی یەکینەکەدا هاتووە، "٨ی کانونی دووەم، لە گەڕەکی چیلەکی مێرسین، ئەندامانمان (یەکینەی تۆڵەی شەهید کەمال پیر) لەدژی رێگای شەمەندەفەر چالاکی سابۆتاژیان ئەنجامدا. چالاکیەکە لەدژی ئەو ئامێرانەبوو کە بۆ ئاسایشێ خۆیان بەکاری دەهێنن، لە ئەنجامدا ٤ کۆنتێنەر تێکشکێنران و زیان بەر ئۆتۆمبێڵ و کۆنتێنەرێکی تریش کەوت.

لە بەردەوامی راگەیەنراوەکەدا هاتووە، "بەم چالاکیە ئێمە پشتگیری لە چالاکی زیندان دەکەین و بانگەوازمان بۆ هەموو گەلەکەمان ئەوەیە کە پشتگیری لە بەرخۆدان بکەن. ئەمە بۆ ئێمە لە کەمال پیر، ئیبراهیم کایپاکایاوە وەک میراس ماوەتەوە و ئێمە وەک ئەندامانی نەبەدەهە دەڵێین، بە گیانی بەرخۆدانی زیندانی ئامەد، خاوەنداری لە بەرخۆدان بکەین، فاشیمز هەڵوەشێنن و پێکەوە بەرەو ئازادی بڕۆین."

ف.ق