'ئێمه‌ له‌ رۆژانی سه‌ركه‌وتنداین'

گه‌ریلاكانی یه‌ژه‌ئاستار له‌ گۆڕه‌پانی برادۆست باسیان له‌وه‌كرد كه‌ گه‌ریلاكان له‌ زاپ و ئاڤاشین له‌ تونێله‌كانی شه‌ڕدا خۆڕاگری ده‌كه‌ن، بۆ گه‌ریلاكان له‌ خواكورك ده‌بنه‌ هێز و وره.

له‌ گه‌ریلاكانی یه‌ژه‌ئاستار له‌ هه‌رێمی برادۆست ئارارات نودا و دلزار رێبه‌ر قسه‌یان بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات ANF كرد.

ئارارات نودا سڵاوی له‌ چالاكی گه‌ریلاكان له‌ زاپن ئاڤاشین و مه‌تینا كرد و وتنی 'من له‌ ناو ئه‌م رێكخستنه‌دا سه‌ركه‌وتن ده‌بینم'ی به‌ بیرهێنایه‌وه‌ كه‌ له‌ كاتی به‌رخودانی ١٩٨٢دا كه‌مال پیر هێنابوویه‌ سه‌ر زمان. ئارارات نودا وتی، "ئێمه‌ له‌ رۆژانی سه‌ركه‌وتنداین. دوژمن ئاگای له‌وه‌ هه‌یه‌، هه‌ر بۆیه‌ هێرشمان ده‌كاته‌ سه‌ر".

'گه‌ریلا یه‌ك دڵن'

نودا باسی له‌وه‌كرد،  به‌رخودان ده‌ریخستوه‌ كه‌ ئه‌مساڵ ده‌بێته‌ ساڵی سه‌ركه‌وتن و به‌م جۆره‌ به‌رده‌وامبوو، "ئه‌و شه‌ڕه‌ ته‌نیا له‌ زاپ، مه‌تینا و ئاڤاشین به‌ڕێوه‌ناچێت. ئێمه‌ش خاوه‌ن ئه‌و رۆحه‌ین، ئێمه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانمانداین. گه‌لیش له‌گه‌ڵ گه‌ریلایه‌. له‌وانه‌یه‌ كه‌ به‌ شێك له‌ هه‌ڤاڵان له‌ ناو ئه‌و شه‌ڕه‌دابن، به‌ڵام گه‌ریلا بووه‌ته‌ یه‌ك دڵ، یه‌ك رۆح. گه‌ریلا به‌ یه‌ك گیان خۆڕاگری ده‌كات. ٠ئه‌و رۆحه‌ رۆژی شه‌هیدانه‌، رۆحی به‌رخودانی رێبه‌ر ئاپۆیه‌. ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنیش مسۆگه‌ر ده‌كات رێبازی رێبه‌رایه‌تییه‌. چالاكی ئێمه‌ش له‌ دژی دوژمن به‌ ئامانجی مسۆگه‌ركردنی ئازادی جه‌سته‌یی رێبه‌رایه‌تیه‌.. لێره‌ چالاكی سه‌ربازی ئه‌نجام ده‌درێن، به‌ڵام له‌ هه‌مان كاتدا ئه‌وانه‌ی له‌ رووی مێژووییه‌وه‌ به‌رخودان ده‌كه‌ن مرۆڤایه‌تین، ئه‌و ژنانه‌ن سه‌ر دانانه‌وێنن، به‌هاكانن. وه‌ك چۆن بابه‌ك له‌به‌رده‌م سێداره‌ وتی، 'تۆ نازانی به‌ بێ ئازادی شتێكی چۆنه‌، كاتێك كه‌وته‌ ناو دڵته‌وه‌ هیچ شتێك ناتوانێت رێگریت لێبكات'، ئێمه‌ش به‌ سایه‌ی رێبه‌ر ئاپۆ تامی ئازادیمان كردووه‌. هیچ شتێك ناتوانێت له‌ به‌رده‌مماندا ببێته‌ ئاسته‌نگ. تێكۆشانمان، شه‌ڕی ئێمه‌ تا سه‌ركه‌وتن به‌رده‌وامه‌. سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌موو هه‌ڤاڵان ده‌خوازم".

'ئێمه‌ به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن ده‌چین'

دلزار رێبه‌ریش باسی له‌وه‌كرد كه‌ گه‌ریلاكان له‌ زاپ و ئاڤاشین له‌ تونێله‌كانی شه‌ڕدا خۆڕاگری ده‌كه‌ن، بۆ گه‌ریلاكان له‌ خواكورك هێزه‌ و وره‌ن و وتی، " هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا ئه‌وه‌ ده‌خاته‌ به‌رچاو كه‌ ئامانجی دوژمن چییه‌، ده‌یه‌وێت چی بكات. شه‌ڕ له‌ ئاڤاشین و زاپیش ده‌ریده‌خات كه‌ ئێمه‌ به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن بچین. ئه‌وانه‌ی ئه‌و ئیراده‌یه‌، وشیار، جۆش و خرۆش و مۆراڵ ده‌ده‌ن به‌ ئێمه‌ رێبه‌رایه‌تی و شه‌هیدانن".

'ئه‌و سه‌ربازانه‌ی خۆیان كه‌ ده‌مرن فڕێ ده‌ده‌ن'

دلزار رێبه‌ر چالاكی له‌ لیلكان له‌ خواكورك به‌ بیرهێنایه‌وه‌ كه‌ ٢٨ سه‌ربازی تورك كوژراون، چوار گه‌ریلاش له‌ كاتی كشانه‌وه‌دا شه‌هید بوون و وتی، " به‌و چالاكییه‌ رۆحی بێریتان نیشان درا. فاشیسته‌كانی تورك كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی بێ ئه‌خلاقی شه‌ڕ ده‌كه‌ن، سه‌ربازه‌ مردووه‌كانیان خسته‌ ناو كیسه‌ و له‌ شاخه‌كانه‌وه‌ هه‌ڵیاندانه‌ خواره‌وه‌. پێویسته‌ گه‌له‌كه‌مان له‌ دژی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی ناڕه‌زایه‌تی نیشان بدات. ئێمه‌ داوا له‌ گه‌نجان بكه‌ن كه‌ رووبكه‌نه‌ گۆڕه‌پانه‌كانی ئازادی".

هـ . ب