ئۆپراسیۆنی داگیرکەری لە ماوا بەرفراوان بوو: چەندین هەرێم قەدەغەکران

ئەو ئۆپراسیۆنە داگیرکەریەی لە گوندێکی هەڕێمی چیای ماوا لە ناوچەی حەسکیفی ئێلیح دەستیپێکرد، بە بەرفراوانی بەردەوامە.

بە گوێرەی زانیارییەکان ئۆپراسیۆنی داگیرکەری کە لە ١٨ی حوزەیران لە دەوروبەری گوندی خربێکوری هەرێمی چیای ماوا دەستیپێکرابوو، بەرەو دەشتاییەکانی ناوچەی کەرجەوس بەرفراوان بووە.

جموجۆڵی ئاسمانی لە هەڕێمەکە بەردەوامە. راگەیەندرا کە زۆر ناوچە لە هەرێمی تۆریی سەر بە کەرجەوس لەلایەن والیگەریی کۆلۆنیالیستیەوە وەک ناوچەی قەدەغە راگەیەندراون.

گوندی بلێخش لەلایەن سەربازەکانەوە گەمارۆ دراوە. رێگە نادرێت کە گوندنشینان بجنە دەرەوە. لە دەوروبەری گوندەکەش دەنگی چەک دەبیسترێت.

هەروەها ئەو ئاگرەی لە ئەنجامی بۆردومانەکەی ٢٢ی حوزەیراندا لە چیای ماوا کەوتووەتەوە تائێستا بەردەوامە.

هـ. ب