یەرەکە: لە هێرشەکەی سەر ئاسۆسدا هیچ زیانێک بە هێزەکانمان نەگەیشتووە

یەرەکە ڕاگەیاندراوێکی لەبارەی هێرشەکەی ٢٢ی نیسان بۆ سەر ناوچەی ئاسۆس بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هیچ زیانێک بە هێزەکانیان نەگەیشتووە، بەڵام زیان بە باخ و رەز و باخچەى هاووڵاتییان گەیشتووە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی یەکینەکانى رۆژهەڵاتى کوردستان (یەرەکە - YRK) ڕاگەیاندراوێکی لەبارەی بۆردومانەکەى ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٢ بۆ سەر ناوچەی ئاسۆس بڵاوکردەوە.

یەرەکە  ئەم زانیاریانەی خستەڕوو:

"لە ٢١-٢٢ی نیسان دا فڕۆکەی چاودێریی دەوڵەتی داگیرکەر بە سەر ئاسۆسەوە لە جموجوڵدا بوون. لە ٢٢ی نیسان لە کاتژمێرەکانی نیوەڕۆدا فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دامێنێ چیای کوریس-یان بۆردوومان کرد. لە ئەنجامی ئەو بۆردومانەدا هیچ زیانێک بە هێزەکانمان نەگەیشتووە، بەڵام زیان بە باخ و ڕەز و باخچەی هاووڵاتییان گەیشتووە.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و فاشیست بەرامبەر بە بەرخۆدانی گەریلاکانی کوردستان لە چیاکانی زاپ و ئاڤاشین و مەتینا تێکشکاوە. ئێستا وەک ورچێکی بریندار هێرش دەکاتە سەر ڕۆژاوا و شەنگال و ڕۆژهەڵاتی کوردستان".

ژ.ت