ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی یەکیینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) سەبارەت بە هێرشە ئاسمانییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەسەر ناوچەی شارباژێڕ ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە.
ڕاگەیاندراوەکەی یەرەکە بەمشێوەیە:
"لە ٤ی تشرینی یەکەم/ ئۆکتۆبەردا دەوڵەتی فاشیست و داگیرکەری تورک لە ناوچەی شارباژێر هێرشی ئاسمانی کردە سەر چیای ئاسۆس ". لە هێرشەکەدا فڕۆکەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندی باسوا و سێ جاریش کانی خەندەکیان بۆردومان کرد. لەو هێرشانەدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوتووە.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەردەوام لە پێناو شاردنەوەی شکستەکانی لە ڕووی بیروڕای گشتی جیهان، هێرشی ئاسمانی ئەنجام دەدات. نموونەی دوایی هێرشەکانی بۆسەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریایە. دوای چالاکییە گیانبازییەکەی ئەنقەرە کە سیستەمی کوشتن و داگیرکاری فاشیستی لەرزاندەوە. دەوڵەتی داگیرکەر بەو چالاکییە گورزێکی گەورەی بەرکەوت و دەیانەوێت بە دوایین هێرشەکانیان، زیانەکانیان بشارنەوە. ئێمە وەک یەرەکە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە توندی شەرمەزار دەکەین".