ئێشکگری لە دژی داگیرکاری ٥ ڕۆژە بەردەوامە
لە دژی هێرشە داگیرکارییەکان لەسەر سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ئێشکگری لە سنووری قامیشلۆ ٥ ڕۆژە بەردەوامە.
لە دژی هێرشە داگیرکارییەکان لەسەر سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ئێشکگری لە سنووری قامیشلۆ ٥ ڕۆژە بەردەوامە.
چالاکیی ئێشکگری لەسەر سنووری نسێبینی مێردین و قامیشلۆ لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و سوپای نەتەوەیی سووریا ٥ ڕۆژە بەردەوامە. لە بەرەبەیانەوە گەلێک هاوڵاتی لەسەر سنووری نسێبین- قامیشلۆ کۆبوونەوە و بە گۆرانی بەرخۆدان و دروشم بەردەوامیان بە چالاکییەکانیاندا. چالاکوانان کە یەلەکییان پۆشی بوو "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا"ی لەسەر نوسرابوو، دروشمی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" و "ژن، ژیان، ئازادی"یان بەرزکردەوە. شاندێک لە سێرتەوە بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کرد بۆ هاوکاریکردن.
هاوسەرۆکی دەم پارتی لە ناوچەی میسریجی سێرت، نائل ئەسما لە چالاکییەکەدا قسەی کرد و ئاماژەی بەوەکرد کە پێویستە پشتگیرییەکان زیاد بکرێت وتی: "پێویستە هەموو گەلانی تورکیا پشتیوانییەکی بەهێز لە چالاکییەکانی ئێشکگری ئێرە بکەن".