ئێشکگری لەبەردەم شارەوانییەکان بەردەوامە

چالاکییەکانی ئێشکگری لەبەردەم شارەوانییەکانی دەم پارتی دژی دەستبەسەراگرتنی ئیرادە بەردەوامە و پەیامی درێژەدان بە تێکۆشان دووپاتکرایەوە.

ئێشکگری دژی دەستبەسەراگرتنی ئیرادە

وان

چالاکی ئێشکگری لە وان ٢ ڕۆژە بەردەوامە. کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهەدە)ی وان چووە سەردانی چالاکییەکە، گەل بە بەهێزی بەشداری کرد.

مێرسین

چالاکی ئێشکگری لەبەردەم شارەوانی ئاکدەنیز ١٨ ڕۆژە بەردەوامە، نوێنەری پارت و سەندیکا و چەندین کەس بەشداربوون. پانکارتی "قەیوم دەستبەسەراگرتنی ئیرادەی گەلە، کودەتایە دژی دیموکراسی" و درووشمی "بژی بەرخۆدانی جولەمێرگ" بەرزکرایەوە.

بەهۆی ئاگرەکەی دەڤەرەکانی کوردستانەوە، ئێشکگرییەکە بەبێ مۆسیقا و وتاردان کۆتایی هات.

شەرناخ

مەجلیسی دایکانی ئاشتی، تەژەئا، ئەندامانی مەجلیسی شارەوانییەکان، هاوسەرۆکانی شارەوانی و چەندین کەس بەشداری چالاکییەکەی بەردەم شارەوانی جزیری شەرناخ بوون. گەل دژی دەستبەسەراگرتنی ئیرادە درێژە بە چالاکی ئێشکگری دەدات.