ئێشکگریی بەرخودانی شەنگال لە ٤٨هەمین رۆژدایە
چالاکیی چادری خەڵکی شەنگال بۆ خاوەنداریکردن لە ئاسایشی ئێزدخان لە ٤٨هەمین رۆژدایە.

لە دژی گوشار و زۆرداری و رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، خەڵکی شەنگال لە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ەوە لە گۆڕەپانەکاندان و چالاکی دەکەن و خاوەنداری لە بەها و نرخەکانیان دەکەن.
ئەو چادرەى بۆ پشتیوانی و خاوەنداریکردن لە ئاسایشی ئێزدخان هەڵدراوە لە ٤٨هەمین رۆژدایە.
چالاکییەکە بە دروشمی "ئێمە هەموومان ئاسایشین" بەڕێوەدەچێت.
رۆژانە لە چەندین گوند و شارۆچکە و ناوچەى شەنگالەوە هەموو پێکهاتەکان بە بیروباوەڕی خۆیانەوە دەڕۆن سەردانی چادرەکە دەکەن و پشتیوانیی خۆیان بۆ ئاسایشیەکەیان و هەروەها ناڕەزایەتییان لە دژی رێککەوتنی هەولێر – بەغدا دەخەنەڕوو.
ژ.ت