ئەو چالاکوانەی کەبەهۆی چالاکی مانگرتن لە خواردن شەهید بوو بەخاکسپێردرا
تەرمی ئەشرەف ئۆز کە لە ئەنجامی چالاکی مانگرتن لەخواردن لە یونان شەهید بوو، لە ناوچەی فارقینی ئامەد بەخاکسپێدرا.
تەرمی ئەشرەف ئۆز کە لە ئەنجامی چالاکی مانگرتن لەخواردن لە یونان شەهید بوو، لە ناوچەی فارقینی ئامەد بەخاکسپێدرا.
ئەشرەف ئۆز لەگەڵ ٢٢مین گروپ لە کەمپی لاڤریۆی یونان بەهۆی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد دەستی بە چالاکی مانگرتن لەخواردن کردبوو و ٢٦ی نیسان لە ئەنجامی جەڵتەی دڵ شەهید بوو و تەرمەکەی ئەمڕۆ لە ناوچەی فارقینی ئامەد بەخاکسپێردرا.
خانەوادەی ئۆز دوێنی درەنگانی شەو تەرمی ئەشرەفیان لە فڕۆکەخانەی ئامەد وەرگرت و بە کاروانێک بەرەو گوندی حاجیجای ناوچەی فارقین رەوانەکرا. ئەندام و بەڕێوەبەرانی هەدەپە و دەبەپەی فارقین و زۆر کەس بەشداریان لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی تەرمی ئەشرەف ئۆز کرد.
ئەشرەف ئۆز یەکەمین کەس بوو کە لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠دا دەستی بە چالاکی مانگرتن لە خواردن کرد و ٢٦ی نیسان شەهید بوو.
ف.ق