پەیامەکەى مەسعود بارزانی بە پێچەوانەى بەڵێنەکانی پێشووتری بۆ رێگریکردن لە شەڕی کورد و کورد و بە پێچەوانەى بەرپرسیاریی قۆناغەکە و دۆزی گەلی کوردە، بۆیە بە خێرایی سەدان کاردانەوە لە رای گشتیی کوردستاندا بڵاوبوویەوە.
لەو چوارچێوەیەدا یوسرا رەجەب ئەندامی پەرلەمانی عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، "له دوای ریفراندۆمه‌وه چوار ده‌وڵه‌ت ڕێككه‌وتوون و بڕیاریان داوه ئه‌زموونی كوردی تێكبدرێ هیچ قه‌واره‌یه‌كی كوردی له ناوچه‌كه نه‌مێنێت، وەک دەبینین هه‌نگاو به‌هه‌نگاو ئه‌و پیلانه خه‌ریكه سه‌رده‌گرێت".
دەقی پەیامەکەى یوسرا رەجەب
كه‌سێك به بارزانی بڵێ:
ته‌واوی بڕیاره‌كانت له ٢٠١٤ وه تاوەکو دواهەمین په‌یامـت سـەرجەمیان له خزمه‌ت و بەرژەوەندی دوژمنی گه‌له‌كه‌مان بووه ئه‌مجاره هەموومان له مه‌ترسیداین، له دوای ریفراندۆمه‌وه چوار ده‌وڵه‌ت ڕێككه‌وتوون و بڕیاریان داوه ئه‌زموونی كوردی تێكبدرێ هیچ قه‌واره‌یه‌كی كوردی له ناوچه‌كه نه‌مێنێت، وەک دەبینین هه‌نگاو به‌هه‌نگاو ئه‌و پیلانه خه‌ریكه سه‌رده‌گرێت.
ئیتر كاتی ئه‌وه هاتووه هه‌موومان به بارزانی بڵێن :
ئیتر به‌سه! هیچ كات ڕێگه ناده‌ین شه‌ڕی كورد به كورد دروست ببێتەوە.
ژ.ت