دوێنی درێ شەمۆی برای هاوسەرۆکی ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەریی شەنگال لە کاتی ئاهەنگی بنەماڵەکەیاندا بە هۆی جەڵدەی دڵەوە گیانی لە دەستدا. ئەمڕۆ تەرمی شەمۆ لە گۆڕستانی گرێی گەورە بە خاکسپێردرا. بەو بۆنەیەوەیە لە پەیامێکدا ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری هاوخەمی خۆی بنەماڵەی شەمۆ نارد.
لە پەیامەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کۆچی دوایی درێی هەموو کۆمەڵگەی ئێزی غەمبار کرد و هاوخەمی خۆیان بۆ بنەماڵەی نایف شەمۆ دەربڕییوە و هاتووە: "وەک ئیدارەی خۆسەری شەنگال سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی حەمۆ پاشا و کۆمەڵگەی ئێزدیمان دەکەین، جێگەی بەهەشت بێت. هیوادارین ئەمە دواناخۆشی بنەماڵەکەتان بێت و بۆخۆتان خۆشبن."