ئێزدییەکان لە دژی ڕێککەوتنەکەی پەدەکە و بەغدا دەست بە چالاکیی دەکەن
ڕێکخراوەکانی ئێزدیان لە ئەوروپا، بۆ شەرمەزارکردنی ڕێککەوتنەکەی نێوان بەرپرسانی هەولێر و بەغدا لەسەر شەنگال، چالاکی بەرفراوان ئەنجام دەدەن.
ڕێکخراوەکانی ئێزدیان لە ئەوروپا، بۆ شەرمەزارکردنی ڕێککەوتنەکەی نێوان بەرپرسانی هەولێر و بەغدا لەسەر شەنگال، چالاکی بەرفراوان ئەنجام دەدەن.
رۆژ بە رۆژ ناڕەزایەتیەکانی کوردی ئێزدی و لایەنە جیاوازەکان لە بەرامبەر رێکەوتنەکەی نیوان بەرپرسانی پەدەکە و بەغدا لە بارەی شەنگاوە، لە زیادبووندایە.
لەم چوارچێوەیەدا ناوەندی یەکێتی کۆمەڵەی ئێزدیان، چەتری ژنانی ئێزدی، ئەنجومەنی شەنگال لە دەرەوەی وڵات، یەکێتی ئێزدیانی سوریا، یەکگرتنی گەنجانی ئێزدی، ناوەندی چاندی ئێزدیان و کۆردیناسیۆنی ئەنجومەنی گوندەکانی ئێزدیان لە باکوری کوردستان، ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان دژی ڕێککەوتنەکەی بەغدا و هەولێر بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند، کە دژی ئەو ڕێککەوتنە لە بەردەم پەرلەمانی ئەڵمانیا، چالاکییەک ئەنجامدەدەن.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لە ١٥ی ئەم مانگەوە بە ناوی ڕێکخراوەکانی ئێزدیانەوە، لە بەردەم پەرلەمانی ئەڵمانیا و باڵیۆزخانەی وڵاتان چالاکیی شەرمەزارکردن ئەنجامدەدەین، ئەو ڕێککەوتنە خیانەتکارانەی نێوان هەولێر و بەغدا لە کەسایەتی شەنگالدا دژی هەموو ئێزدیان کرا و دەستنیشانکەری تاوانی قڕکەرانەی هەردوو لایەنی ناوبراوە، ئەم دوو لایەنە کە پێویستە بە قڕکردن تاوانبار بکرێن و ڕەوایەتییان بە تەواوەتی نەمینێت، زەمینەی ئەوەیان ئامادەکردووە کە کۆمەڵگای ئێزدی سەرلەنوێ بەرەو قڕکردن بەرن.
لە کۆتاییشدا هاتووە: ئێزدیان هەم لە ئێزدیخان و هەمیش لە دەرەوەی وڵات بە شکۆ لە بەرامبەر ئەمە دوەستنەوە و بە هێزی خۆیان بەرخۆدان دەکەن، بۆیە بە ناوی ڕێکخراوەکانی ئێزدی لە ئەوروپا، ڕۆژی ١٥ی ئەم مانگە کاتژمێر ١٠:٠٠ی پێشنیوەڕۆ بۆ ٠٣:٠٠ی دوانیوەڕۆ لەبەردەم پەرلەمانی ئەڵمانیا لە بەرلینی پایتەخت، دەست بە چالاکیی شەرمەزارکردن دەکەین، داواش لە کۆمەڵگاکەمان، گەلەکەمان و هێزە دیموکراسیخوازەکان دەکەین کە پشتیوانی چالاکییەکەمان بکەن.
ز.ش