یەژا ستار: بۆ بەدیهێنانی مانیفێستی ئاشتی و کۆمەڵگایەکی دیموکراتیک خۆمان بەرپرسیار دەبینین

فەرماندەیی ناوەندیی یەژا ستار ٨ی ئاداری پیرۆز کرد و ڕایگەیاند کە بۆ بەدیهێنانی پڕۆژەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئازادی ژن و بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی دیموکراتیک ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ دەکەن.

فەرماندەیی ناوەندی یەژا ستار سەبارەت بە ٨ی ئادار، ڕۆژی جیهانی ژنانی ڕەنجدەر و زەحمەتکێش پەیامێکی بڵاوکردەوە.

لە سەرەتای پەیامەکەوە ڕاگەیەندرا: "لە بەهار و سەردەمی ژناندا، ٨ی ئادار، ڕۆژی جیهانی ژنان پیرۆز دەکەین، بەو بۆنەوە هەموو ئەو ژنە تێکۆشەرانەی کە بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی، لە چیاکانەوە هەتا هەموو گۆرەپانەکان خەریکی بەرزکردنەوەی تێکۆشانی ئازادین، هەروەها هەموو دایکانی ئاشتی کە ئەمڕۆ لە پێشەوەی تێکۆشان بە بانگەوازی ئاشتی بەشدارن پیرۆز دەکەین. لەگەڵ ئەوەش حەسرەت و وەفاداریی قووڵمان بە هەڤاڵیەتی ڕاستەقینەی ژنان، بۆ بنیاتنەری ژیانی ئازاد، ڕێبەر ئاپۆ دەنێرین.

پەیامەکە  بە ناونیشانی "تێکۆشانی یەکگرتووی ژنان دەبێتە هۆی مسۆگەرکردنی سەرکەوتنی هەڵمەتە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ، مانیفێستی کۆمەڵگای دیموکراتیک و ئاشتی" و بەم شێوەیە بەردەوام بوو.

"تێکۆشانی ژنانی کورد بۆ رێکخستنی پارادایمی ژیانێکی ئازاد، لە شۆڕشگێڕی گەورەوە ساراکان (ساکینە جانسز) تا فیداییانی سەردەم ئاسیاکان و فەرماندە بوێرەکانی ئاخین و نەسرینەکان، هەتا دێت مەزنتر دەبێت و بە بەردەوامی تا سەرکەوتن بەردەوام دەبێت. ڕێبەر ئاپۆ هەمیشە لەسەر ئەم ڕێبازە پیرۆزە ڕووناکی و هێزی تێکۆشانمان بووە. لەگەڵ ئەوەش، لە ٨ی ئاداری ٢٠٢٥، جارێکی دیکە بە پەیامە مانادارەکەی و ئەو نێرگسە جوانانەی کە ناردبووی، نیشانی دا کە هەڤاڵی ڕاستەقینەی ژنانە و هەمیشە لەگەڵمانە.

ڕێبەر ئاپۆ ڕێگای چارەسەری شکۆمەندانە و ئازادی بۆ ژنان و گەلانی پێشکەش کرد

لە سەردەمی جەنگی جیهانی سێیەمدا، ڕێبەر ئاپۆ هەنگاوێکی مێژوویی بەرەو چارەسەرێکی شکۆمەندانە و ئازادی بۆ گەل و بەتایبەتی بۆ ژنان هەڵگرت و هەوڵە بێوێنەکانی بۆ بەدیهێنانی خستەڕوو. بۆیە ئێمە وەک تەڤگەری ئازادی ژنان و گەریلاکانی یەژاستار، بەو هێزەی کە لە ڕووناکی ڕێبەر ئاپۆ وەریدەگرین، لە ٨ی ئاداری ئەمساڵدا لەسەر چیا بەرزەکان پێشوازی دەکەین و سڵاو لە جۆشی ڕێبەر ئاپۆ دەکەین. بۆیە ئێمە لە هەموو کاتێک بەهێزتر و بەئیرادەترین بۆ ئەوەی سەدەی ٢١ بە تێکۆشانی ئازادیی ژنان بکەینە سەدەی ژن بۆ بەدیهێنانی شۆڕشی ژن و هەموو بوارەکان بە ڕەنگ، دەنگ، هەست و سۆزی ژنانی ئازاد بڕازێنینەوە.

ڕێبەر ئاپۆ لەو کاتەوە کە تێکۆشانی گەلی کوردی بۆ ئازادی دەستیپێکرد، گرنگترین بەرپرسیارێتی و متمانەی گەورەی بە تەڤگەری ئازادی ژنان دا. بۆیە ژن، لە سەر چیاکانی کوردستان، لەسەر بنەمای ئایدولۆژی ئازادیی ژن بوو بە حیزب و بوو بە سوپا و ئیلهامی بە هەموو ئەو ژنانە بەخشی کە لە سەرانسەری جیهاندا بە دوای ئازادیدا تێکۆشان دەکەن. ژنان نەک تەنها لە ٨ی ئادار، بەڵکوو بە پێچەوانەوە هەموو ڕۆژێک لە گۆڕەپانەکان بۆ بەدی هاتنی ئازادی تێکۆشان دەکەن. هەروەها به دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' کە هێزی خۆی لە سەردەمی خوداوەندییەوە دژی سیستەمی دەسەڵاتداری پیاو وەردەگرێت دەژیت. ئاشکرایە کە ژنانی بەرخۆدێڕ کە دژی عەقڵیەتی دەسەڵاتی پیاوسالاری دەبنەوە و بەها کۆمەڵایەتییەکان دەپارێزن، گەورەترین ترس و خۆفی هێزەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریە. بۆیە ڕوونە کە ژن لە تێکۆشانی ئازادیدا لە هەموو کاتێک زیاتر بەهێزترە و لە گەیشتن بە ئامانجە شۆڕشگێڕییەکانی نزیکترە.

تەنها بە بەرزکردنەوەی تێکۆشان پڕۆژەی ئاشتی و کۆمەڵگایەکی دیموکراتیک دەتوانێت سەرکەوتوو بێت

عەقڵیەتی پیاو-دەوڵەت کە لە هەموو بوارەکانی ژیاندا دان بە بوونی ژندا نانێت و بە نەبوونی دەزانێت و بە مۆدێرنیتەی سەرمایەداری هێرش دەکاتە سەر هەموو بەهاکانیان، لە سەدەی ٢١دا بە تێکۆشانی یەکگرتووی ژنانەوە شکستی مێژوویی خۆی دەبینێ. هەروەها ژنان لە شاخەکان کە لە شوێن پێی فەرماندە زیلان و بێریتان بەردەوامن لە تێکۆشان، پێشەنگایەتی ئەم تێکۆشانە دەکەن. تێکۆشان بۆ ئازادی ژنان کە بە زۆر پرۆسەی سەخت و جیاوازدا تێپەڕیوە، ئەزموون و سەرچاوەیەکی گرنگی بۆ شۆڕشی ژنان بەرهەم هێناوە بنیاتنەری سەرەکی ئەمەش ڕێبەر ئاپۆیە کە هێزی یۆتۆپیای ئازادی لە ئێمەی ژناندا بەرەو پێش برد.

ڕێبەر ئاپۆ وتی: "هەتا تێکۆشانی ئازادی ژنان سەرنەکەوێت، تێکۆشانی سۆسیالیزم، تێکۆشان بۆ دیموکراسی و ئازادی سەرکەوتن بەدەست ناهێنێت، بۆیە لەم سەردەمە مێژووییەدا کە فەلسەفەی 'ژن، ژیان، ئازادی' لە سەرانسەری جیهاندا دەنگی داوەتەوە، ئێمە لە هەموو کاتێک زیاتر لە ئازادی نزیک بووینەوە. ئێمە باش دەزانین کە تەنیا بە پەرەدانی تێکۆشان و گەیشتن بە سەرکەوتنی هەمیشەیی دەتوانین پڕۆژەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئازادی ژن و دامەزراندنی کۆمەڵگایەکی دیموکراتیک بگەیەنینە سەرکەوتن.

یەژا ستار بۆ جێبەجێکردنی مانیفێستی ئاشتی و کۆمەڵگایەکی دیموکراتیک، بە ئەرک و بەرپرسیارێتیەوە هەڵدەستێت

ئێمە وەک گەریلاکانی ژن بوونی خۆمان، هێزی خۆمان و سەرکەوتنی تێکۆشانمان لە ڕێبەر ئاپۆدا دەبینین. نەک هەر ئێمە، بەڵکوو هەموو ئەوانەی دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' بەرز دەکەنەوە، بەتایبەتی لە کوردستان و لە سەرانسەری جیهان، هیوای ئازادی لە پارادایمی ڕێبەر ئاپۆدا دەبینن، کە ئامانجی کۆمەڵگایەکی دیموکراتیکە لەسەر بنەمای ئازادی ژن. بۆیە بە پەرەدان بە تێکۆشانی ئازادیی ژن، چارەسەری دیموکراتیک دێتە ئاراوە. ئەمەش دەرخەری ئەوەیە کە هەڤاڵیەتی بەهێزی ژنان سەرچاوەی هێزی ئێمە ڕێبەر ئاپۆیە. ڕێبەر ئاپۆ دەڵێ، ژنان دەبێ ئەوەندە بەهێز بن کە بتوانن چارەنووسی هەردوو شەڕ و ئاشتی دیاری بکەن. بۆیە ئێمە وەک یەکینەکانی یەژا ستار دەبێ ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆمان بۆ سەرکەوتنی 'مانیفێستی ئاشتی و کۆمەڵگایەکی دیموکراتیک' جێبەجێ بکەین. هەتا ئەو کاتەی کە نەتوانین ئازادانە کۆبوونەوەی لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام بدەین، بە هێزی فەلسەفەی 'ژن، ژیان، ئازادی' بەردەوام دەبین لە بەرزکردنەوەی تێکۆشانمان. پێویستە هێزی یەکگرتووی ژنان نەک هەر لە٨ی ئاداردا، بەڵکوو هەموو ڕۆژێک لە گەشەکردندا بێت.

ئێمە وەک ملیتانی ڕێبەر ئاپۆ بە بەهێزکردنی ڕێکخستن بوونمان و قووڵکردنەوەی تێکۆشانی ئایدۆلۆژی، ژیانێکی ئازاد بنیات دەنێین. بۆیە لەم سەردەمە مێژووییەدا دەزانین کە گرنگترین بەرپرسیارێتی و ئەرکەکان لەسەر ئێمەیە. یەکەم: لەسەر بنەمای بەرگریکردن لە خۆمان تێکۆشانێکی فرەلایەنە بۆ گەیشتن بە شۆڕشی ژنان و بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی دیموکراتیک ئەنجام دەدەین و بە زانستی مێژوویی ئەرکەکانی خۆمان جێبەجێ دەکەین. ئێمە لەو باوەڕەدای بە دڵنیاییەوە دەگەین بە ئازادی. چونکە لە چیاکانی زاگرۆسەوە تا هەموو دونیا، دەنگ و ڕەنگی ژن، ئازایەتی ژن، سیستەمی پیاوسالاری دەوڵەت دەهەژێنێت و جەوهەری خوداوەندی دایک نوێ دەبێتەوە. ئەمە دووبارە لەدایکبوونەوەی ژنی ئازادە. هەروەها ڕێبەر ئاپۆ وەک بنیاتنەری دەستکەوتەکانی ژنان دەناسرێت. بە تێپەڕبوونی هەر ڕۆژێک فەلسەفەی ژیانی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ زیاترجیهانی دەبێت و عەقڵییەتی پیاوسالاری شکستی مێژوویی بەخۆیەوە دەبینێت. ئیترهیچ شتێک نییە ژن لەدەستی بدات، بەڵکوو ئازادی بەدەست دەهێنێت. بۆیە سەرکەوتنی ژنان دەبێتە هۆی سەرکەوتنی کۆمەڵگایەکی دیموکراتیک و ئاشتییەکی هەمیشەیی بۆ هەموو گەلان.

ئێمە وەک یەژاستار هەتا کۆتایی بۆ سەرکەوتنی ژیانێکی ئازاد بەردەوام دەبین و بە ئیرادەیەکی بەرزەوە تێکۆشانمان مەزنتر دەکەین تا ئەو کاتەی بەئازادی لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ کۆبوونەوە ئەنجام دەدەین و ژیانێکی شکۆمەندانە و دیموکراتیک بۆ گەلەکەمان بەدی دەهێنین. ئێمە بە فەرمانی ڕێبەر ئاپۆ ژیانێکی ئازاد بنیات دەنێین، و سەردەمێکی نوێی تێکۆشان وەک سارکان، دەلالان و لەیلاکان بەڕێوە دەبەین. لەسەر ئەم بنەمایە جارێکی تر ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی ڕەنجدەر لە هەموو هەڤاڵانی ژن و سەرجەم ژنانی جیهان پیرۆز دەکەین.

-بژی ڕێبەر ئاپۆ

-بژی تێکۆشانی ئازادیی ژن

"ژن، ژیان، ئازادی"