لە سووریا شەڕی قورس ڕوویدا: لایەنی کەم ٧٠ کەس کوژراون
ڕاگەیاندرا لە شارۆچکەی جەبلەی سووریا و گوندەکانی نزیک کەنارئاوەکانی دەریای ناوەڕاست، کە عەلەوییەکانی لێیە، لە شەڕەکەدا لە لایەن هێزەکانی دەسەڵاتداری دیمەشق، لایەنی کەم ٧٠ کەس کوژراون.
ڕاگەیاندرا لە شارۆچکەی جەبلەی سووریا و گوندەکانی نزیک کەنارئاوەکانی دەریای ناوەڕاست، کە عەلەوییەکانی لێیە، لە شەڕەکەدا لە لایەن هێزەکانی دەسەڵاتداری دیمەشق، لایەنی کەم ٧٠ کەس کوژراون.
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ (سۆهر) ڕۆژی پێنج شەممە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا شەڕێکی قورس ڕوودەدات.
بە پێی زانیارییەکان شەڕ لە شارۆچکەی جەبلە و گوندەکانی نزیک دەریای ناوەڕاست ڕوودەدات کە لە ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد بەدواوەوە ئەمە شەڕێکی زۆر قورسە کە ڕوودەدات.
سۆهر ناوەندەکەی لە بەریتانیایە لە ڕاگەیاندراوێکدا لەسەر تۆڕی X گوتی: "لە شەڕی نێوان ئەندامانی وەزارەتی ناوخۆ و پاراستن و چەکدارانی سوپای هەڵوەشاوەی ڕژێم ٧٠ کەس کوژراون، دەیان کەسیش برینداربوون، یان بە دیل گیراون".
لە هەرێمی لازقیە کە وەک ناوەندی عەلەوییەکان دەبینرێت، چەند ڕۆژە شەڕ ڕوودەدات.
بەرپرسی پێشووی هەواڵگیری هێزە ئاسمانییەکان دەستگیر کرا
بە پێی زانیارییەکانی ئاژانسی هەواڵەکانی دەسەڵاتداری شام سانای، بەرپرسی پێشووی هەواڵگیری هێزە ئاسمانییەکان یەکێک لە دەزگا ئەمنییەکانی نزیک لە بنەماڵەی ئەسەد، جەنەڕاڵ ئیبراهیم هوڤەیجە، دەستگیر کرا.
بە پێی بڵاوکراوەکان هوڤەیجە بە کوشتنی سەدان کەس بەرپرسیارە.