بە دیمەن

یەپەژە دیمەنی چالاکییەکی بڵاو کردەوە

شەڕڤانانی یەپەژە دیمەنی چالاکیەکیان دژی چەتەکانی سوپای نیشتیمانی سووریا بڵاوکردەوە، کە تیایدا ئۆتۆمبێلێکی سەر بە چەتەکان تێکدەشکێندرێت.

ناوەندی ڕاگەیاندنی یەپەژە ڕایگەیاند:" ٦ی ئادار یەکینەکانی شەهید ڕووناهی یەکتا ئۆتۆمبێلێکی چەتەکانیان لە گوندی عەلوشێ لە نزیک بەنداوی تشرین دەستنیشان کرد و لە ئەنجامی چالاکیی یەکینەکانماندا ئۆتۆمبێلەکە تێکشکێندرا، لەم چالاکییەدا یەکێک لە چەتەکان سزا درا."