یەژاستار لە زاپ چالاکی ئەنجامدا
گەریلاکانی یەژاستار لە هەرێمی زاپ لەداگیرکەرانیدا کە هەوڵیاندەدا لە گۆڕەپانی جیلۆی بچوک سەنگەر دروست بکەن. دوای چالاکیەکە داگیرکەران بە ناچاری کشانەوە.
گەریلاکانی یەژاستار لە هەرێمی زاپ لەداگیرکەرانیدا کە هەوڵیاندەدا لە گۆڕەپانی جیلۆی بچوک سەنگەر دروست بکەن. دوای چالاکیەکە داگیرکەران بە ناچاری کشانەوە.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکیەکە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:
"لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆرشگێری هەڵۆکانی زاگرۆسدا لە هەریمی زاپ:
٢٦ی تەمموز کاتژمێر ١٦:٠٠ لە گۆڕەپانی جیلۆی بچوک هێزەکانی یەژاستارمان لە چەکی قۆڕس لە داگیرکەرانیاندا کە هەوڵیاندا لە ناوچەکە سەنگەر دروست بکەن. دوای چالاکیەکە داگیرکەران بە ناچاری کشانەوە و سەنگەرەکانیان بەجێهێشت.
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆرشگێری هەلۆکانی زاگرۆسدا لە هەرێمی ئاڤاشین:
٢٦ی تەمموز کاتژمێر لەنێوان ١٠:٠٠ – ١٤:٤٠ سوپای داگیرکەری تورک دوای ئەوەی تونەلەکانی شەڕی لە گردی سۆر بۆردومان کرد، ویستی کامێرا لە دەوروبەری تونێلەکان جێگیر بکات. لە ئەنجامی دەستوەردانی هێزەکانماندا داگیرکەران کشانەوە.
٢٥ی تەمموز کاتژمێر لەنێوان ٢٢:٣٠ و ٢٣:٠٠ گۆڕەپانی پیتی تی و دۆڵی شەهید ئۆزگور بۆردومانکران.
٢٥ی تەمموز کاتژمێر ٢١:٠٠ و ٢٦ی تەمموز کاتژمێر لەنێوان ٢٢:٠٠ و ٢٣:٠٠ لە هەرێمی ئاڤاشین تونێلەکانی شەڕ لە وەرخاڵێ بۆردومانکران.
٢٦ی تەمموز کاتژمێر لەنێوان ٢١:٣٠ و ٢٢:٠٠ گۆڕەپانی سنینێی هەرێمی خواکورک لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومانکرا.
٢٦ی تەمموز کاتژمێر لەنێوان ٢٣:٠٠ و ٠٠:٠٠ لە گۆڕەپانی قەشوریای هەرێمی مەتینا هەلیکۆپتەرەکان دەستیان بە جموجووڵ کرد و دەوروبەری گوندەکانی کێستە، دەرارێ و هرورێی ناحیەی کانی ماسێی ناوچەی ئامێدی بە هەلیکۆپتەری شەڕ بۆردومانکران.
٢٧ی تەمموز کاتژمێر لەنێوان ٠٧:٠٠ و ٠٧:٣٠ دەوروبەری گوندی بازیێ ناحیەی کانی ماسی ناوچەی ئامێدی لەلایەن فڕۆکەکانەوە بۆردومانکرا.
٢٧ی تەمموز کاتژمێر لەنێوان ٠٥:٢٠٠ و ٠٦:٤٠ هەرێمی گلیداغی ئاگری، دوای ئەوەی هێز لە گۆڕەپانی زکدریای دانرا، ئۆپەراسیۆنێکی فراوانی داگیرکەری دەستپێکرا. ئۆپەراسیۆنەکە بەردەوامە و کاتێک زانیاری زیاتر کەوتە دەستمان، بۆ ڕای گشتی بڵاوی دەکەیەنوە."
ف.ق