ڕۆژهەڵاتییەکانی دانیشتوی باشوری کوردستان پیلانگێڕیی نێونەتەوەییان شەرمەزارکرد

هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە شاری سلێمانی بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات کۆبوونەوە و لە دژی پیلانگێڕییەکە داوای بەشداربوونیان لە هەڵمەتی 'کات کاتی ئازادییە' کرد.

هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتیی دانیشتووی باشوری کوردستان لە شاری سلێمانی کۆبوونەوە و لە ڕاگەیەندراوێکدا پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی دژ بە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان شەرمەزارکرد.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات لە دژی تێکۆشانی گەلی کورد بووە و بە بەشداریی زۆرێک لە وڵاتانی جیهانەوە ئەنجام دراوە.

داوایان لە گەلی کورد و بەتایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد، کە بە بەشداری لە هەڵمەتی 'کات کاتی ئازادییە'  بکەن و بەوە وەڵامی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی بدەنەوە.

ژ.ت