وەریشە مورادی و پەخشان عەزیزی دوو ژنە زیندانی سیاسی کورد کە لە زیندانەکانی ئێران بەند کراون و بە بەرخودانیان بوونە هێمای خۆڕاگری بۆ ژنانی کورد و گەلانی دیکە، لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە پشتیوانییەکان لەو دوو ژنە زیندانیە سیاسیە تادێت زیاتر دەبێت. لەم چوارچێوەدا ژمارەیەک لە چالاکوانانی مەدەنی و هەڵسوڕاوانی مافەکانی ژنان بە راگەیەندراوێک پشتیوانی خۆیان لە مورادی و عەزیزی راگەیاند.
دەقی راگەیەندراوەکە بەم جۆرەیە:
"رۆژی ١٠ی نۆڤەمبەر (٢٠ی خەزەڵوەر) وەریشە مورادی چالاکوانی مافەکانی ژنان، منداڵان و چینە چەوساوەکان و لە ئەندامانی کۆمەڵگەی ئازادی ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار) لەلایەن لقی ١٥ی دادگای شۆڕشی ئیسلامی لە تاران بە سەرۆکایەتی دادوەر ئەبولقاسم سەلەواتی بە تۆمەتی "یاخیبوون" سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا. لە دانیشتنەکانی دادگا وەریشە مورادی مافی داکۆکیکردن لە خۆی نەبوو، دادوەر رێگەشی بە پارێزەرانی نەدا بەرگریی لە مورادی بکەن.
وەریشە مورادی ١ی ئاگوستی ٢٠٢٣ (١٠ی گەلاوێژی ١٤٠٢) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە بە شێوەیەکی توندوتیژانە دەستبەسەرکرا و چەندین مانگ لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر، چاوپێکەوتن و مافە سەرەتاییەکانی زیندانیان بێبەش بوو. ئەو بەم جۆرە باس لە ئەزمونی لێکۆڵینەوە لە بەشی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین دەکات: "ئەوەی بۆ ماوەی چوار مانگ و نیو لە لێپرسینەوەکان، لە ژێر فشاری توند، لەوانە ئەشکەنجەی سپی، داتاشینی سیناریۆی دژبەیەک و خەڵەتێنەر و هەڕەشەکردن بە تیرۆری کەسایەتی، وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ و ... لەلام ماوەتەوە. ژانەسەری قورس و خوێنبەربوونی بەردەوام (لە لوتمەوە) توندتربوونەوەی ئازارەکانی مل و پشت، بەرهەمی رۆژانی راگرتنم بوو لە ژووری تاکەکەسی".
پەخشان عيزیزی چالاکوانی سیاسی کورد و توێژەری کۆمەڵایەتی خۆبەخش، دوای ١٠ مانگ دەستبەسەری کاتی و ناڕوونبوونی چارەنووسی بە تۆمەتی هاوشێوە لە لقی ٢٦ی دادگای شۆڕش لە تاران بە سەرۆکایەتی دادوەر ئیمان ئەفشاری سزای لەسێدارەدانی بۆ بڕایەوە. بەپێی وتەی پارێزەرانی پەخشان عەزیزی بەلەبەرچاوگرتنی پێداچوونەوەی خێرا لە دیوانی باڵای وڵات، مەترسی جێبەجێکردنی سزاکەی لە ئارادایە.
پەخشان عيزیزی لە پاییزی ٢٠١٤ (١٣٩٣) بە مەبەستی هاریکاری رووی کردە کەمپی ئاوارەکانی شەڕ لە باکوری سوریا و شاری قامیشلۆ. ئەو وەک توێژەرێک بۆ یارمەتیدانی ژنان چووە کەمپی ئاوارەکان و یارمەتی ژنان و منداڵانی لێقەوماوی شەڕیدا. لە نامەکانیدا باسی لەوەکردبوو، "بەهۆی ئەوەی لەبەرامبەر پارە لێرە کارناکەم دڵخۆشم. ئێرە وەک قوتابخانەیەکە بۆ بەدەستهێنانی ئەزمونی چالاکی و ژیان".
ماوەیەک بەر لەئێستا شەش تۆمەتباری دۆسیەی ئێکباتانیش سزای لەسێدارەدانیان بۆ بڕایەوە. لەسەدا ٧٤ی کۆی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان لە جیهان لە ساڵی ٢٠٢٣ (لەوانە لەسێدارەدرانی ٢٢ ژن) لە ئێران تۆمار کراوە. بە لەسێدارەدانی ١٦٦ کەس لە مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ، ژمارەی پێوانەیی لەسێدارەدانی مانگانە لە دوو دەیەی رابردوو شکێندرا. دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان لە کاتێکدایە کە ٤٧ هەفتە بەسەر دەستپێکردنی هەڵمەتی سێ شەممەکانی 'نا بۆ سێدارە' لەسەرتاسەری ئێران تێپەڕیوە و تائێستا زیندانیانی ٢٧ زیندان پەیوەست بوون بەو هەڵمەتەوە، لەوانە بەشی ژنانی زیندانی ئێڤین و ژنە زیندانییە سیاسیەکان لە زیندانی لاکانی رەشت.
دەنگ و هاواری "نا بۆ لەسێدارەدان" کە لە سەرهەڵدانی "ژن، ژیان، ئازادی"دا گەیشتە لوتکە، بە شێوەی بەرزتر لە جاران زایەڵەی بەردەوامە. لە دەرکردنی سزای لەسێدارەداندا هەرگیز دادپەروەری بوونی نییە و نە دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی و نە هیچ دەسەڵاتێکی دیکەی دادوەری مافی بڕیاردان لە 'ژیان'ی نییە، کە ئەو ناوە هێمای تێکۆشانی ئێمەیە.
ئێمە کۆمەڵێک لە چالاکوانانی مەدەنی و هەڵسوڕاوانی بواری مافەکانی ژنان، لە رەوتی و ئاراستەی فرەڕەنگی سیاس توڕەیی و بێزاری خۆمان لە سای لەسێدارەدان دەردەبڕین و بە تەواوی ئامراز و کەرەستە و رێکارەکانی بەردەستمان بەرەنگاری ئەم کردەوە نامرۆییە دەبینەوە. داوادەکەین سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و وەریشە مورادی هەڵوەشێندرێتەوە و بێ بێ هیچ مەرجێک دەستبەجێ ئازاد بکرێن.
ناوی ئەو کەسانەی راگەیەندراوەکەیان واژۆ کردووە:
ئەبولفەزڵ رەحیمی شاد
ئەبولفەزڵ فیروزی
ئەبولفەزڵ ئەردوخانی
ئاتنا دائمی
ئاتنا کامل
ئەحمەد ئەسکەندری
ئارش ئێحترامی
ئازاده ئەکبەری
ئیسماعیل خودایاری
ئیسماعیل سەفەرزادە
ئاسۆ عەزیزی
ئەسغەر کیانی
ئیلهام خوسرەوی
ئیلهام ساڵحی
ئیلاهە سروشنیا
ئەنوەر میرستاری
ئایدا سەعادەت
ئیرەج قەهرەمانلو
ئیرەج مەمقانی
بەهار ئازادی
بەهاره سلێمانی
بێهنام زارعی
بیژەن پیرزاده
پارمیدا حەیدەری
پەردیس رەبیعی
پێگاه پزشکی
تەرانه روستا
توران سلێمانی بابادی
توران نازمی
جەعفەر قەدیم خانی
جەمشید سەفاپور
حەمیدرەزا واشقانی فەراهانی
حەمید نەوزەری
خەشایار رازقەندی
داود ئەحمەدلو
دینا قالیباف
رەزا ئەکوانیان
رەزا تورابی
رەزا عەلیجانی
رزوان موقەدەم
رزوانه محەمەدی
رەها عەسکەریزاده
رەوشەنەک روزبەهانی
رۆیا حشمەتی
زەهرا جەعفەری
زەهرا عەوەززاده
زەهرا موسەوی
زوهره رەجەبی
زەینەب بایەزیدی
ژیلا رەحیمی
سارا ئەفراسیابی
سارا سیاهپور
سارا فەرەحزادی
سارا کرمانیان
سارینا سەیف
ساغەر رەحیمیشاد
سالومه رەحیمی
سامان غەزالی
ساناز عەزیمی پور
سبا ئەفقه
سەبا مێعمار
ستاره دەولەتی
ستاره سەجادی
سەما ئووریاد
سەما شاملو
سومەیه رۆستەمپور
سوهەیلا دالوەند
سوهەیلا موسافر
سۆران ئازەربار
سۆزان کەریمی
شەقایق ئەکبەری
شەقایق مورادی
شەهلا محەمەدی
شەهناز ئەکمەلی
شیرین ئاسا
شیرین ئاشکاری
شیرین کەریمی
شیما نێعمەتوڵاهی
شیوا عاملیراد
سابر بابایی
سديقه حاج موحسن
عەدنان حەسەنپور
عيسمەت بەهرامی
عەتیه هۆشمەند
عەلی ئەسغەر فەرداد
عەلی سوباتی
عەلی شامی
عەلی فتوتی
غەزل عەبدوڵاهی
غونچه قەوامی
فاتمه حسیێن زاده
فاتمه رەزایی
فاتمه شەمس
فاتمه سدقی
فاتمه عەتاران
فاتمه مەهدەوی
فەرهەنگ فەرید
فەریبا بەلوچ
فەریبورز مێهران ئەدیب
فەرید مێهران ئەدیب
فیروزه موهاجر
کامەران مەتین
کاوه کرمانشاهی
کاوە فاتحی
کەوکەب محەمەدی
کیان مێهر
گوڵاڵە بەهرامی
گوڵچێهر حەمیدی مەنش
گوڵنار شەهیار
لادەن مەهیا
لاله ئەبر
لیدا درفشه
لیدا درەفشه
لەیلا سەیفوڵاهی
مارال وەفائی
ماسو هیرکانی
مائيده دلبەری
مەجید موسافر
مەحبوبه حسێنزاده
موحەدسە فاتمی
محەمەد کەریم بەیگی
محەمەد جەواد نیازی
محەمەد حسێن شوعائی
محەمەد رەزا نیکفەر
محەمەدکەریم ئاسایش
مێرسده هاشمی
مریەم پالیزبان
مریەم تێهرانی
مریەم رەزایی
مریەم شیرینسوخەن
مریەم کەریمبەیگی
مریەم لەشکەری
مژده سیستانی
مەنسورە بێهکیش
مەنسورە شوجاعی
مەهتاب مەحبوب
مەهتاب مەحمودی
مەهدیه گوڵڕو
مەهسا غولامعەلیزاده
مەهین خەدیوی
میترا ئەسفاری
میترا سەفاری
مینا جەعفەری سابت
مینا مەحمودیان
میهەن روستا
نەستەرەن سارمی
نەسرین ئەسدیان
نەسیم موقەرەب-سەحرا
نەیەرە تەوحیدی
نیشتمان ئاسیابی
نیلوفەر رەسوڵی
نیلوفەر فولادی
نینا وەباب
هاله میرمیری
هودا ئەمینیان
هەستی ئەمیری
هێنگامه هوەیدا
وەجی قاسمی
یەسنا ئەحمەدی
یگانه خویی
ناسر ناسری
کاوە ئەڵماسی
رەحمت فاتحی
ئيلهام رەسوڵی
سومەیه هەواسی
ئارش نزامی
پەریا ئیسماعیلی
سەنا قەهرەمانی
دانا لەنجئابادی
ژیلا عومرانی
کەوسەر رەحیمزادە
ساناز عارفی
محەمەد سەعید ئەحمەدی".