په‌یامنێری ژن نیوز شیرین چنار باسی له‌وه‌كرد كه هه‌ڵكوتانه سه‌ر ئاژانسه‌كه‌یان و ده‌ستگیركردنی هه‌ڤاڵه‌كانیان، بۆ توڕه‌یی ده‌سه‌ڵات له گه‌یاندنی هه‌واڵه‌كانی ژنان و سیاسه‌تی كورد جیا نییه.
له په‌یامنێرانی ژن نیوز شه‌هریبان ئاسلان و شیرین چنار سه‌باره‌ت به هه‌ڵكوتانه سه‌ر ئاژانسه‌كه‌یان قسه‌یان بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF) كرد.
شه‌هریبان ئاسلان رایگه‌یاند، "ده‌رگای ئاژانسه‌كه‌یان به هاوكاری پاسه‌وانی بیناكه كرده‌وه. هاتنه ناو ئاژانسه‌كه، ده‌ستیان به‌سه‌ر هارد دیسكی كۆمپیوته‌ره‌كانی هه‌مووماندا گرت و كارته‌كانیان ده‌رهێنان و بر‌دیانن. جیا له‌وه رۆژنامه‌كانی خۆیبوون و یه‌نی یاشام هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك گۆڤاری ژنۆلۆژیشیان له‌گه‌ڵ خۆیان برد. جیا له‌وه دوو كۆمپیوته‌ریش كه بۆ مۆنتاژ به‌كارمان ده‌هێنا ئه‌وانیشیان له‌گه‌ڵ خۆیان برد. كاتێك ئێمه سه‌رله‌به‌یانی هاتین ئه‌م دیمه‌نه‌مان بینی. خۆی بێ ئه‌وه‌ی كه‌س ئاگادار بكه‌نه‌وه هاتنه ژووره‌وه".
له هێرشه‌كانی سه‌ر كوردان جیا نییه
په‌یامنێر شیرین چناریش باسی له‌وه‌كرد كه گوشاره‌كانی سه‌ر ئاژانسه‌كه‌یان و رۆژنامه‌وانانی كورد نوێ نین، به ده‌یان ساڵه به‌رده‌وامن و وتی، "خۆی له خۆیدا له‌گه‌ڵ هێرشه‌كانی سه‌ر گه‌لی كرد گوشار و هێرش له میدیای كوردیش ده‌كرێت. هێرشه‌كان نوێ نین. له‌باره‌ی پاساوی ده‌ستگیركردنیش زانیاری‌یان نه‌دا".
چنار باسی له‌وه‌كرد كه ئه‌وان هه‌واڵ له‌سه‌ر مافی ژنان، له‌سه‌ر شه‌رمه‌زاركردنی تاوانه‌كان به‌رامبه‌ر ژنان ئاماده‌ده‌كه‌ن، ده‌سه‌ڵاتداریش له‌وه نیگه‌ران و بێزار بووه و وتی، "به ده‌یان جار ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی ئاژانسیان ئاسته‌نگ كرد. ئه‌و گوشارانه به‌رده‌وامن. ئێمه وه‌ك رۆژنامه‌وان و ژن نیوز، هه‌رگیز هه‌نگاو بۆ دوواوه نانێین. گوشاره‌كان ده‌ره‌قه‌تی ئێمه نایه‌ن. تائێمه هه‌بین پێنوسی ژنان دانانێین هه‌میش له‌سه‌ر رێچكه‌ی ئه‌وان راستیه‌كان ده‌خه‌ینه به‌رچاو".
هـ . ب