مەجلیسی عەشتاری کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور) لە ١٥ ی تشرینی دووەم بەبۆنەی نزیکبوونەوەی ٢٥ ی تشرینی دووەم ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، بە درووشمی "دژی هەموو توندوتیژی و داگیرکاری و دەسەڵاتێک، ژن ژیان ئازادی" چالاکییەکانی ڕاگەیاند. تەڤگەری ژنانی گەنجی مەخمور (تەژەجەمە) لە چوارچێوەی زنجیرە چالاکییەکانی ٢٥ ی تشرینی دووەم ڕێپێوانێکی جەماوەریی ئەنجامدا.
ڕێپێوانەکە لەبەردەم دامەزراوەی بنەماڵەی شەهیدان دەستی پێ کرد و تا پارکی شەهید ئاریەن جودی بەردەوام بوو، درووشمەکانی وەک "ژن ژیان ئازادی" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" و پۆستەری ڕێبەر ئاپۆ بەرزکرایەوە.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان، ڕاگەیاندراوەکە لەلایەن ئەندامی تەژەجەمە، ڕۆژ یەڵدزتان خوێنرایەوە، تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، سیستەمی پیاوسالاری هەبوونی فیکر و کەسێتی ژنی ئازاد بە هەڕەشە بۆ سەر هەبوونی خۆی دەبینێت، بۆیە توندوتیژی و فشار و شەڕ و ڕەنجخۆری وەک کەرەستەی سەرەکی دەسەڵات لەسەر ژنان بەکاردێت.
هەروەها جەختکراوەتەوە تێکۆشان و بەرخۆدانی ژنان وا دەکات هێرشەکانی پیاوسالاری نەگەنە ئەنجام. هەروەها جەختکراوەتەوە لەسایەی ئایدۆلۆژیای لیبراڵیزمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری ژن وەک جەستەیەکی بێ ڕۆح و مێشک و هەست و کۆیلەی پیاو دەبینرێت، ژن لە خۆبوونی خۆی دوورخراوەتەوە و کۆیلایەتییەکی قووڵ ئەزموون دەکات.
"فەلسەفەی "ژن ژیان ئازادی"ـی ڕێبەر ئاپۆ لە گۆڕەپانەکانی تێکۆشان فراوانتر دەبێت"
ئاماژە بەوە کراوە ئەو کەسانەی پشتگیری تێکۆشانی ژنان دەکەن سزا دەدرێن، دیاترینیان ڕێبەر ئاپۆیە، ڕێبەر ئاپۆ گوتی: "تا ژن ئازاد نەبێت، کۆمەڵگە ئازاد نابێت". لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "ئەمڕۆ بە فەلسەفەی "ژن ژیان ئازادی"ـی ڕێبەر ئاپۆ گۆڕەپانەکانی تێکۆشان فراوانتر دەبێت. بۆیە دەبینین ڕێبەر ئاپۆ بە گۆشەگیرییەکی توند سزا دەدرێت. بەتایبەت لە کوردستان دوژمنایەتی دژی ژنان ڕۆژانە زیاتر دەبێت. ژنانی کورد کە ئەمڕۆ پێشەنگایەتی تێکۆشانی ئازادیی ژنان دەکەن، ڕووبەڕووی هێرشی دڕندانە دەبنەوە".
هەروەها دووپاتکراوەتەوە بۆ پووچەڵکردنەوەی هێرشەکان و ڕووخاندنی سیستەمی پیاوسالار ژنانی گەنج لەدەوری میراتی ژنانی بەرخۆدان کۆدەبنەوە و تێکۆشانی ڕادیکاڵ دەکەن، لەم ڕووەوە ژنان شکاندنی گۆشەگیری و ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بە ئەرکی سەرەکی خۆیان دەزانن، دەڵێت: "لەسەر ئەم بناغەیە بانگەواز لە هەموو ژنان و ژنانی گەنج دەکەین و دەڵێین "وەرن بە درووشمی "ژن ژیان ئازادی، سەربخە ئازادی" هەموو گۆڕەپانێک بگۆڕین بۆ گۆڕەپانی سەرهەڵدان و کۆتایی بە زیهنیەتی قڕکەر و داگیرکەر بهێنین".
چالاکییەکە بە درووشمی "ژن ژیان ئازادی" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.