ژنانی پرشنگی رۆژ له پۆلیس و پاسهوانهكانیاندا
ژنانی پرشنگی رۆژ له سه‌ر رێگای شه‌مزینان له دژی پۆلیس و پاسه‌وانان چالاكیان ئه‌نجامدا.
ژنانی پرشنگی رۆژ له سه‌ر رێگای شه‌مزینان له دژی پۆلیس و پاسه‌وانان چالاكیان ئه‌نجامدا.
ژنانی پرشنگی رۆژ له ١٤ی گوڵان له دژی هێزه داگیركه‌ره‌كانی تورك چالاكییان ئه‌نجامدا.
ژنانی پرشگنی رۆژ له راگه‌یه‌نراوێكدا باسیان له‌وه‌كردووه "له ١٤ی گوڵاندا به شه‌و له گه‌ڕه‌كه‌كانی گۆڕستان و قه‌ڵای كۆن و له ناو بازاڕ له‌سه‌ر دیواره‌كان نوسراویان نوسیوه.
له ١٤ی گوڵان به شه‌و كاتژمێر ٢٣:٠٠ له‌سه‌ر رێگای شه‌مزینان ئۆتۆمبێلێك كه پۆلیس و پاسه‌وانانی ده‌وڵه‌تی توركی تێدابوون و ئێمه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر چاودێریمان كرد كاتێك چووه ناو گه‌ڕه‌كی كانی حه‌یده‌ر به ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستكرد و چه‌كی كه‌سی له ئۆتۆمبێله‌كه‌مان دا. روونبووه‌وه كه له‌و چالاكیهدا پۆلیسێك و پاسه‌وانێك برینداربوون. دوای چالاكیه‌كه تا به‌ره‌به‌یانی هێزه داگیركه‌ره‌كان ده‌وروبه‌ری گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان گرت به‌ڵام هیچ ئه‌نجامێكیان به‌ده‌ستنه‌هێنا. دوای چالاكیه‌كه هێزه‌كانمان كشانه‌وه بۆ ناوچه پارێزراوه‌كان.
ئه‌و چالاكیه له به‌رامبه‌ر ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌ی كه ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له دژی كوردستان و گۆڕه‌پانه‌كانی گه‌ریلا ده‌ستیپێكردبوو، ئه‌نجامدرا. گه‌ریلا له چیاكان و گه‌نجانیش له شه‌قامه‌كان لێیان ده‌ده‌ن".
هـ . ب