ژینگەی باشووری کوردستان قڕدەکرێت

سوپای تورک کە هێرشە داگیرکەرییەکانی بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا درێژە پێدەدات، وەک ستراتیژێکێ شەڕ ژینگە وێران و ژەهراوی دەکات و بۆ ئەوەی مرۆڤی تێدا نەهێڵێت هەموو شتێک دەکات.

رژێمی ئاکەپە-مەهەپە لە ٩ ساڵی رابردوودا لە قڕکردن و وێرانکردنی ئیکۆلۆژی دا سڵ لە هیچ رێسا و پێوەرێک ناکاتەوە.

لە سەردەمی دەسەڵاتداری ئاکەپەدا لە کوردستان لە ژێر ناوی "دۆخی ئەمنی" لە رێگەی سازکردنی بنکە و بارەگای سەربازی و بەنداوەوە ئیکۆلۆژی وێران دەکرێت. ئەو سیاسەتانە وەک بەشێک لە سیاسەتی قڕکردن لەسەر گەلی کورد بەڕێوەدەبەن. لە باشوری کوردستان بە پشتیوانی پەدەکە ئاوارەیی، هەژاری و ستەم بەسەر گەلی کورددا دەسەپێندرێت. دەوڵەتی تورک کە بە داگیرکردنی کوردستان تێرنابێت، لەناو داگیرکەریدا داگیرکەری، کۆچبەری و گۆڕینی دیموگرافیاش دەسەپێنێت.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هەم لەسەر ژینگەی کوردستان و هەمیش لەسەر گەلی کوردستان تیرۆریزم بەکاردەهێنێت. لە ساڵانی رابردوودا دارستانەکانی جودی، گابار، بەستا و هەرێمەکانی دیکەی بۆتان دەبڕدرێنە و وێران دەکرێن و بە قەدەغەکردنەکانیان ئەو ناوچانەی سەرچاوەی بژێوی گەلن، لەناویان دەبەن. کۆمپانیاکانی نەوت جێگەی خەڵک لەو ناوچانە دەگرنەوە.

بە ملیۆنان دار بڕابوونەوە، بە سەدان گوند چۆڵکران

هەموو هێرشەکان لە چیاوە تا بەردەکانی کوردستان بە گوێرەی سیاسەتی شەری تایبەت و شەڕ ئەنجما دەدرێن. دەوڵەتی تورک قڕکردنی ئیکۆلۆژی وەک قڕکردنی کۆمەڵایەتی و ستراتیژی شەڕ لە باکوری کوردستان هێنایە کایەوە، لە باشوری کوردستانیش بە هەمان شێوە ئەنجامی دەدات. تەنیا لە ساڵی ٢٠٢٢دا بۆ ئەوەی رێگە بۆ هەزاران داگیرکەری دەوڵەتی تورک سازبکرێت، لانیکەم ٤ ملیۆن دار لەناوبراون. ئەو وێرانکارییە، لە ساڵی ٢٠٢٣دا لە ئاستێکی بەرزتردا روویدا و بەسەدان گوند چۆڵکران.

لە رێگەی هێرشەکانیەوە، هەرێمەکە لە مرۆڤەکانی دادەماڵێت

وەک لە باکوری کوردستان، لە باشوری کوردستانیش بە هێرشی هەمەلایەنە هەرێمەکە لە مرۆڤ دادەماڵێت. بە شەڕ و رۆژ لە دژی گەریلاکانی ئازادیی هێرشی کیمیایی و بۆردومان ئەنجام دەدات، لە دژی ژینگە و گەلیش هێرش ئەنجام دەدرێت. سوپای تورک کە هەموو هەرێمەکان بۆردومان دەکات، خاکی باشوری کوردستان ژەهراوی دەکات.