زەردەشتییەکان: پەکەکە هەرگێز تیرۆر نەبووە و دەبێت لە 'لیستی تیرۆر' دەربهێنرێت
ئاوات حیسامەدین نوینەری زەردەشتییەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: پەکەکە هەرگیز تیرۆر نەبووە و ئێمە پشتیوانی کەمپینی دەرهێنانی ناوی پەکەکە لە "لیستی تیرۆر" دەکەین.
ئاوات حیسامەدین نوینەری زەردەشتییەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: پەکەکە هەرگیز تیرۆر نەبووە و ئێمە پشتیوانی کەمپینی دەرهێنانی ناوی پەکەکە لە "لیستی تیرۆر" دەکەین.
ئاوات حیسامەدین نوێنەری زەردەشتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربارەی کەمپینی دەرهێنانی ناوی پەکەکە لە لیستی تیرۆر بۆ ئاژانشی هەواڵی فورات(ANF) قسەی کرد و ڕایگەیاند: "بە هێچ شێوەیەک پەکەکە تیرۆر نییە و تیرۆر نەبووە".
ئەو نوێنەرەی زەردەشتییەکان لە حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند: "مرۆڤی کورد لە سەر بیری چاک، وتەی چاک و کرداری چاک پەروردە بووە، هەر مرۆڤێکیش بەم شێوەیە پەروردە بووبێت بە هێچ شێوەیەک چاوی لە خاکی هیچ کەس نییە، بگرە ئێمە هەمیشە خۆمان پاراستوە و هێرشمان نە کردووەتە سەر هیچ لایەک."
ئاوات حیسامەدین وتیشی: "گەلی کورد گەلێکی ئازادیخوازە و دۆستی ژینگە، دۆستی ژیان و هەموو جوانییەکە، بەڵام دەوڵەتی تورکیایی داگیرکەر بە بیانوی شەڕی پەکەکە پێنج هەزار گوندی کورددستانی ڕووخاندووە، زمانی کوردی و هەموو کولتورێکی کوردی قەدەغە کردوە. هەموو ئەوشتانەش بە بیانوی شەڕی پەکەکە دەکات، کە لە ڕاستیدا بیانوێکی بێ بنەمایە".
"پەکەکە هەرگیز تیرۆر نییە و تیرۆر نەبووە"
لە درێژی قسەکانی ئاوات حیسامەدین وتیشی: "لە ژێر گوشار و بەرژەوەندیی تورکیا وڵاتانی جیهان پەکەکە-یان خستووەتە لیستی تیرۆرەوە، بەڵام لە ڕاستیدا پەکەکە هەرگیز تیرۆر نییە و تیرۆر نەبووە، بۆیە نابێت سەرۆک ئاپۆ، کە سەرۆکایەتیی ٦٠ ملێۆن کورد دەکات لە زیندان دا بێت".
"پشتیوانی لە کەمپینی دەرهێنانی پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەکەین "
هاوکات پشتیوانیی زەردەشتییەکانی کوردستانیشی بۆ کەمپینی جیهانیی 'دادپەرەوەریی بۆ کورد' دەر بڕی، کە کەمپەینەکە داوا دەکات پەکەکە لە "لیستی تیرۆر" دەربهێنرێت و وتی: "ئێمە وەک زەردەشتییەکانی کوردستان بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی لە کەمپینی دەرهێنانی ناوی پەکەکە لە 'لیستی تیرۆر' دەکەین، کار دەکەین بۆ ئازادیی چوار پارچەی کوردستان و سەرۆک ئۆجالان."
لە کۆتایی قسەکانیدا ئاوات حیسامەدین نوێنەری زەردەشتییەکان وتی: "پەکەکە مۆدێلێکی نوێی تێکۆشانی داهێناوە، کە ژنانیش وەک پیاوان چەک بەدەستن و داکۆکی لە خاک دەکەن، بەم شێوەیە ژنانی کورد ئێستا نوێنەرایەتیی ژنانی ئازادی جیهان دەکەن، بۆیە دەبێت ئێمە وەک ژنان شانازی بەوە بکەین و بەهەموو شێوەیەک کار بۆ ئەوە بکەین پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەر بهێنرێت".
ژ.ت