بۆ نیشاندانی تواناکانی کچان، لە کەرکوک پێشەنگایەکی شێوەکاری کرایەوە

لەشاری کەرکوک پێشەنگایەکی شێوەکاری تایبەت بەکچان بەرێوەچوو، پێشەنگاکە تایبەت بوو بە نیشاندانی بەهرە و تواناکانی کچی گەنج لە شارەکە لەڕیگای نمایشکردنی تابلۆکان.

ئێوارەی ئەمرۆ لە شاری کەرکوکی باشوری کوردستان ، لەلایەن گروپی هۆشیاری گەنجانەوە، لە ژێر دروشمی (هەنگاو بەرەو پێشخستنی گەنجان بەرەو دیموکراسی) پێشەنگایەکی تایبەت بە شێوەکاری بەرێوەچوو کە پێشەنگاکە تایبەت کرابوو بە نیشاندانی ژمارەیەک تابلۆ و وینەی جیاواز کە لەلایەن کچانی شێوەکاری شاری کەرکوکەوە کێشرابوو، لە پێشەنگاکەدا زیاتر لە ١٥ کچی شێوەکاری نەتەوە جیاوازەکانی کەرکوک، بە زیاتر لە ٣٠ تابلۆ بەهرەکانیان نمایش کرد، هەروەها لە پێشەنگاکەدا کەسایەتی و نوێنەرانی ڕێکخراوەکان و چین و توێژە و نەتەوە جیاوازەکانی جیاوازەکانی کۆمەلگای کەرکوک ئامادەی پێشەنگاکە بوون.

https://1649452211.rsc.cdn77.org/vod/2022-08-13-kerkuk-soran-serdar-ji-bo-nisandayina-huneren-jinen-ciwan-pesengehek-weneyan-hat-vekirin-1.mp4

سەبارەت بە ئەنجامدانی پێشەنگای لەم جۆرە، سۆران سەردار سەرپەرشتیاری گروپی هۆشیاری گەنجان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات ووتی: " ئێمە وەکو گروپی هۆشیاری گەنجان ئەمرۆ هەڵستاوین بە ئەنجامدانی ئەم چالاکییە کە پێکهاتووە لە پێشەنگایەکی تایبەت بە نمیاشکردنی بەهرەی کچانی گەنجی شارەکە، ئامانجی ئێمە وەکو گورپی هۆشیاری گەنجان دروستکردنی روحی پێکەوەژیانە لەنێوان تەواوی پێکهاتەکانی کەرکوک و هەوڵدەدەین گەنجانی بە چەمکی و مانای دیموکراسی شادبکەین."

هەروەها سۆران سەردار ووتیشی:"هەوڵدەدەین لەڕێگەی دیموکراسیەوە هونەر بەرەوپێش بەرین هەر بۆیە لەژێر دروشمی(هەنگاو بەرەو پێشخستنی گەنجان بەرەو دیموکراسی) ئەم پێشەنگایەمان ئەنجامدا، بەداخەوە لەشاری کەرکوک زۆر گرنگی بەهونەر نەدراوە، ئێمەش وەکو گروپی هۆشیاری گەنجان لەڕێگەی کردنەوەی پێشەنگا و پێشکەش کردنی سمینارەوە بەهرە و تواناکانی گەنجانی کەرکوک بەرەو پێشببەین".

هـ . ب