بەوێنەی شەهیدانی پێشەنگ شەوی یەڵدا لە لیدزی بەریتانیا بەرێوەچوو
بەدەستپێشخەری کۆمسیۆنی لیدز و ناوندی زاگرۆسی کوردانی لیدز، ئێوارەی دوێنێ چوارشەمە بۆ زیندو راگرتنی کلتورو دابونەریتی کوردەواری بۆنەیەکی تایبەت بۆ " شەوی یەڵدا" رێکخرا.
بەدەستپێشخەری کۆمسیۆنی لیدز و ناوندی زاگرۆسی کوردانی لیدز، ئێوارەی دوێنێ چوارشەمە بۆ زیندو راگرتنی کلتورو دابونەریتی کوردەواری بۆنەیەکی تایبەت بۆ " شەوی یەڵدا" رێکخرا.
ئاهەنگەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ یادی شەهیدان دەستیپێکرد. پاشان پەیامی کۆمسیۆنی لیدزی سەر بە کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردستانیان لە ئەوروپا _ باشور بەریتانیا، بە هاوبەشیی ناوەندی زاگرۆسی لیدز خوێندرایەوە، لە پەیامەکەدا ئیدانەی هێرشەکانی دەوڵەتی فاشیزمی تورک کرا بۆ سەر گەریلاکانی ئازادی کوردستان و رۆژئاوای کوردستان.
هەروەها لە پەیامەکەدا پشتگیری لە شۆرشی "ژن، ژیان، ئازادی" لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئیران کرا و ئیدانەی سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامیی ئیران بەرامبەر بو گەلان و خۆپیشاندەران کرا.
هەروەها حەمەی کاکە عەبە بە نوێنەرایەتیی کەنەکە لە ئاهەنگی شەو یەلدا دا وتەیەکی پێشکەشکرد و بە گرینگییەوە یادی یەڵدای هەڵسەنگاند.
لە بەردەوامی ئاهەنگەکەدا وێنەی سەر جەم شەهیدانی قەڵەم و چالاکوانان و شەهیدانی پێشەنگ، کە لە بآشوری کوردستان دا تیرۆر کراون، بەرزکرایەوە، ئامادەبوان لەگەڵ بەرزکردنەوەی وێنەکانیان دەستیان بە وتنەوەی سرودی شەهیدان کرد.
لەدرێژەی ئاهەنگی شەوی یەڵدا دا، ژمارەیەک شێعر و هۆنراوە پێشکەش کران و باس لە چیرۆکی راستەقینەی یەڵدا کرا و ئاهەنگەکە بە میوزیک و سرودی نیشتیمانی و خواردنی کوردەواری تا درەنگانی شەو بەردەوام بوو.
ئاهەنگەکە بە دروشمەکانی "ژن، ژیان، ئازادی" و "بژی بەرخۆدانی گەریلا" و "ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ" کۆتایپێهات.
ژ.ت