٣٠ هه‌مین فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كولتوری كورد له شاری لاندگرافی هۆڵندا به دروشمی "ئێمه له دژی داگیركاری و قڕكردن كوردستان، رێبه‌ر ئۆجالان ئازاد ده‌كه‌ین" به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ده‌سته‌ی كۆمه‌ڵانی كوردستانی له هۆڵندا (ده‌م-نهد) بۆ ٣٠ هه‌مین فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كولتوری كورد كه ١٧ی ئه‌یلول ساز ده‌كرێت بانگه‌وازی به‌شداری كردنی راگه‌یاند.
بانگه‌وازی كۆمیته‌ی فستیڤاڵه‌كه به‌م جۆره‌یه:
"٣٠هه‌مین فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كولتوری كورد له قۆناغێكی گرنگدا ساز ده‌كرێت. ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر ده‌یه‌وێت به سیاسه‌تی داگیركه‌ری خۆی و كۆمه‌ڵكوژی له كوردستان بگاته ئه‌نجامێك.
له‌سه‌ره‌تادا گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان و گه‌لی كوردستان به به‌رخودانێكی گه‌وره سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ریان شكست دا. ده‌سه‌ڵاتداری فاشیستی ئاكه‌په- مه‌هه‌په هه‌بوونی خۆی له له‌ناوبردنی تێكۆشانی ئازادی گه‌لی كورددا ده‌بینێت. له‌به‌ر ئه‌وه له به‌رامبه‌ر رێبه‌ر ئاپۆ سیستمی ئه‌شكه‌نجه كه له جهاندا نمونه‌ی نییه جێبه‌جێ ده‌كات.
گه‌له‌كه‌مان و دۆستانمان له چوار لای كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی وڵات به گیانی به‌رخودانی زاپ تێكۆشانی گه‌وره بكه‌ن و سیاسه‌ته چه‌په‌ڵه‌كانی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ر تێكبده‌ن.
ده‌وڵه‌تی توركی كۆلۆنیالیست له كوردستان ته‌نیا هێرشی پاكتاوی جه‌سته‌یی ئه‌نجام نادات، له دژی كو‌لتور، زمان، ده‌نگبێژی، جوگرافیا و شوێنه مێژووییه‌كانی كوردانیش شه‌ڕی پاكتاوكردن ده‌كات.
ده‌بێت هه‌موو كوردستانیان به‌شداری فستیڤاڵه‌كه بكه‌ن
له وه‌ها قۆناغێكی مێژووییا ٣٠ هه‌مین فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كولتوری كورد له ١٧ی ئه‌یلولی ٢٠٢٢ له شاری لانگرافی هۆڵندا به دروشمی ‘ئێمه له دژی داگیركه‌ری و قڕكردن كوردستان ده‌پارێزین، رێبه‌ر ئۆجالان ئازاد ده‌كه‌ین‘ به‌ڕێوه‌ده‌چێت. به‌رنامه‌یه‌ك به‌رفراوانی كولتوری ئاماده‌كراوه.
ده‌بێت هه‌موو كوردستانیان به گیانی به‌رخودانی زاپ و به جل و به‌رگی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه به‌شداری فستیڤاڵه‌كه بكه‌ن. ئێمه وه‌ك كۆمیته‌ی ئاماده‌كار بانگه‌واز له هه‌موو كوردستانیان ده‌كه‌ین كه له ١٧ی ئه‌یلولدا هه‌موو كه‌س جێگه‌ی خۆیان له كاردا بگرن و وه‌ك ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی به‌شداری له‌و فستیڤاڵه‌دا بكه‌ن".
هـ . ب