فستیڤاڵی كوردی له رووسیا
كوردستانیان له مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیا فستیڤاڵی سه‌ما و هه‌ڵپه‌ڕكێیان سازكرد.
كوردستانیان له مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیا فستیڤاڵی سه‌ما و هه‌ڵپه‌ڕكێیان سازكرد.
له ٢٨ی ئاب له مۆسكۆ فستیڤاڵی سه‌ما و هه‌ڵپه‌ڕكێی "ژیان له جوڵه‌دا" سازكرا. له زۆر هه‌رێمی رووسیاوه گروپی جیاجیای نه‌ته‌وه‌یی به‌شدارییان له فستیڤاڵه‌كه كرد كه له‌لایه‌ن ئۆتۆنۆمی فیدراڵی كولتوری – نه‌ته‌وه‌یی كوردانی فیدراسیۆنی روسیاوه به هاوكاری ئاژانسی فیدراڵی كاروباری گه‌لانی رووسیا سازكرابوو.
رێكخراوه‌كانی ژنانی كورد و ماڵی گه‌لانی رووسیا بوونی پشتیوانی فه‌رمی فستیڤاڵه‌كه. له ٥ هه‌رێمی روسیاوه گروپ و ههڵپهڕكێكار به‌شداریان له فستیڤاڵهكهدا كرد. هه‌روه‌ها ٢٠ گروپ و سهماكهریش له نه‌ته‌وه‌كانی تری رووسیا به‌شداریان له فستیڤاڵهكهدا كرد.
فستیڤاڵه‌كه له‌لایه‌ن كوردستانیان و گه‌لانی دیكه‌وه به گه‌رمی پێشوازی لێكرا. له ئه‌نجامی هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌سته‌ی داوه‌رانی فستیڤاڵهكهدا گروپه سه‌ركه‌وتوه‌كان ده‌ستنیشان كران. له ئه‌نجامدا گروپی فولكلۆری كوردی بێریتان له هه‌رێمی ساراتۆڤ و گروپی فۆلكلۆری بارینی هه‌رێمی تامبۆڤ به شایه‌نی خه‌ڵاتی سێهه‌م بینران.
خه‌ڵاتی دووه‌م بۆ گروپی گۆرج كۆلخیدای مۆسكۆ و گروپی سه‌مای مۆدێرنی پۆرپیلی هه‌رێمی تامبۆڤ بوو. گروپی هه‌ڵپه‌ڕكێی خێرای ادات و گروپی هه‌ڵپه‌ڕكێی ئه‌رمه‌نی ئایۆردیك خه‌ڵاتی یه‌كه‌میان به‌ده‌ستهێنا.
له به‌شی تاكه‌كه‌سیدا ئۆلگا فادهیهڤا كه نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی كامچاتكای ده‌كرد خه‌ڵاتی سێهه‌م، خه‌ڵاتی دووه‌میش بۆ كچێكی كه‌م ته‌مه‌نی كورد له هه‌رێمی كراسنۆدار میلانا نابیهڤا بوو. دانسه‌ری ئۆزبه‌ك سهڤارا سهڤوربایهڤا خه‌ڵاتی یه‌كه‌می وه‌رگرت.
هـ . ب