'فستیڤاڵی شه‌هید به‌رچه‌م ده‌بێته به‌هێزترین وه‌ڵام بۆ داگیركه‌ران'
فستیڤاڵی شه‌هید به‌رچه‌م كه له حه‌ڵه‌ب به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له رۆژی سێههمیندا به جۆش و خرۆشێكی زۆره‌وه به‌رده‌وامه.
فستیڤاڵی شه‌هید به‌رچه‌م كه له حه‌ڵه‌ب به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له رۆژی سێههمیندا به جۆش و خرۆشێكی زۆره‌وه به‌رده‌وامه.
فستیڤاڵی شه‌هید به‌رچه‌م كه ١٣ی ئابی ٢٠٢٢ له گه‌ڕه‌كی شێخ مه‌قسودی حه‌ڵه‌ب ده‌ستیپێكرد و بۆماوه‌ی سێ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت به‌جۆشێكی گه‌وره‌وه درێژه‌ی هه‌یه.
نزیكه‌ی ١٣٥ ژن له هه‌رێمه جیاجیاكانی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا وه‌ك عه‌ین دیوار، ره‌قا، ته‌بقا، عه‌فرین، كۆبانێ و حه‌سه‌كه به‌شداربوون. ژن ژنان به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانی خۆیان له رێگه‌ی گروپی هونه‌ری جیاجیاوه نمایش كرد.
له‌باره‌ی فستیڤاڵه‌كه له به‌ڕێوه‌به‌رانی مانگی زێڕینی كۆبانێ میرخان ئیسماعیل قسه‌ی كرد و رایگه‌یاند، كه له ژێر ناوی گروپی شه‌هید جاندا به‌شدارییان له فتیڤاڵهكهدا كردووه. میرخان ئیسماعیل رایگه‌یاند، كه ئامانجیان ئه‌وه‌یه كه فستیڤاڵ ده‌وڵه‌مه‌ندتر ببێت و كو‌لتور، هونه‌ری گه‌لانی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا و یه‌كگرتنیان نیشان بدات.
میرخان ئیسماعیل سه‌رنجی راكێشا بۆ سه‌ر هه‌وڵه‌كانی له‌ناوبردنی یه‌كگرتوویی پێكهاته‌كانی هه‌رێمه و رایگه‌یاند، كه فستیڤاڵه‌كه له دژی ئه‌و هه‌وڵانه په‌یامێكی روونه.
له به‌شداربووان ره‌هه زلفۆ كه به ناوی گروپی ئه‌ستێره‌ی زێڕین به‌شداربووه، باسی له‌وه‌كرد كه نزیكه‌ی ٣ مانگه ئاماده‌كاری بۆ ئه‌م فستیڤاڵه ده‌كه‌ن و به‌م جۆره به‌رده‌وامبوو: "له فستیڤاڵهكهدا زۆر پێكهاته به‌شدارن، وه‌ك كورد، عه‌ره‌ب، چهركس و تور‌كان. بۆ ئه‌وه‌ی فرهرشهنگی و موزائیكی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا به ته‌واوی جیهانی نیشان بدرێت ئه‌م فستیڤاڵه سازكراوه".
كه‌وسه‌ر خه‌ڵه‌فیش كه خه‌ڵكی رهقاه و به‌شداری فستیڤاڵی شه‌هید به‌رچه‌می كردووه باسی له‌وه‌كرد كه به‌م فستیڤاڵه یه‌كێتی له نێوان گه‌لانی هه‌رێمه‌كه وه‌ك كورد و عه‌ره‌ب و .. هاته ئاراوه. له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م فستیڤاڵه به‌هێزترین وه‌ڵامه بۆ داگیركاری كه ئه‌وان یه‌كێكن و ئه‌وان سه‌رده‌كه‌ون.
هه‌روه‌ها ژین‌دا سۆزدا ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌ری بزوتنه‌وه‌ی مانگی زێڕینی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا فستیڤاڵه‌كه كرده دیاری بۆ رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و شه‌هیدان.
له كۆتاییدا گه‌نجێك به ناوی زێنه‌ب ئیشاق له پێكهاته‌ی چه‌ركه‌س باسی له‌وه‌كرد كه ئه‌وان به‌شدارییان له فستیڤاڵهكهدا كردووه بۆ ئه‌وه‌ی كو‌لتور و هونه‌ری چه‌ركه‌سی خۆیان بناسێنن.
هـ . ب