فیلمەکانی 'لە پێناو ئازادیدا' و 'وەرزی تووتڕک' لە سلێمانی نمایش دەکرێن

بڕیارە لە چوارچێوەی پێنجەمین فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتیی سلێمانیدا هەر دوو فیلمی 'لە پێناو ئازادیدا' و 'وەرزی تووتڕک' لە دوو کاتی جێاوزدا نمایش بکرێن.

بڕیارە لە چوارچێوەی پێنجەمین فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتیی سلێمانیدا هەر دوو فیلمی 'لە پێناو ئازادیدا' و 'وەرزی تووتڕک' لە دوو کاتی جێاوزدا نمایش بکرێن.

لە ڕۆژی دووەمی  پێنجەمین فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی و لە چوارچێوەی کارەکانی ئەو فێستیڤاڵەدا بڕیارە ئەمرۆ کاتژمێر ٣ دوای نێوەرۆ فیلمی وەرزی تووتڕک لە هۆڵی ژمارەی٢ی سیتی سینەما نمایش بکرێت. هاوکات هەر ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠ شەو لە هەمان شوێن و لە هۆڵی ژمارە ٣ فیلمی لە پێناو ئازادیشدا نمایش دەکرێت.

فیلمی وەرزی تووتڕک باس لە سەر گوزشتەی گەریلا موراد تورک لە ساڵی ٩٠ کان دەکات و دواتر لە زیندانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر نوسیویەتی و لە لاین دەرهێنەر هاشم ئایدەمیر کاری دەر‌هێنای بۆ کراوە و کراوەتە فیلم.

هاوکات فیلمی لە پێناو ئازادیدا یەکێکە لەفیلمە دیارەکانی سینەمای کوردستان و تورکیا و لە لایەن دەر‌هێنەر ئەرسین چالیک کاری دەرهێنانی بۆ کراوە، چێرۆکی فیلمەکە ڕاستەقینەیە و باس لەو کۆمەڵکوژیە دەکات، کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ناوچەی سوری ئامەدی باکوری کوردستان بەسەر گەلی کوردیدا هێنا. هاوکات تێشک دەخاتە سەر تێکۆشانی کوڕان و کچانی کورد لە دژی فاشیزمی تورکی داگیرکەر.

ژ.ت