ڕەهەندێکی جیاوازی شەڕی کوردستان: کۆمپانیاکانی داگیرکاری

یەکێک لەو هۆکارانی کە دەوڵەتی تورک لە کوردستاندا بە هەموو ئاسودەیی خۆیەوە تەراتێنی سەربازی لە کوردستاندا دەکات، سیاسەتەکانی پەدەکە و ئەو کۆمپانیایەن کە ژێرخان و هاوکاری لۆجیستی دابین دەکەن. (ANF) لە بارەی ناوی ئەو کۆمپانیانەوە بەدواداچوونی کرد.

کاریگەرییەکانی سیاسەتەکانی 'لکاندن' لەسەر باشووری کوردستان کە لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە بەڕێوەدەبرێت، بەردەوامە. لە لایەکەوە دانیشتوانی ئەو ناوچانەی باشووری کوردستان بە زۆرەملێ ئاوارە دەکرێن، لە لایەکی دیکەوە دەوڵەتی تورک خێرایی زیاتری داوە بە دامەزراندنی بنکە و بارەگای نوێی سەربازی. یەکێک لەو هۆکارانی کە دەوڵەتی تورک لە کوردستاندا بە هەموو ئاسودەیی خۆیەوە تەراتێنی کوردستان دەکات، سیاسەتەکانی پەدەکە و ئەو کۆمپانیایەن کە ژێرخان و هاوکاری لۆجیستی دابین دەکەن. ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) لە بارەی ناوی ئەو کۆمپانیانەوە بەدواداچوونی کرد. لە سیاسەتی داگیرکارییدا ڕۆڵی ٧ کۆمپانیا و ٣٥ ناو کە لە نێو ڕای گشتیدا ناسراون، بۆ داگیرکاری تورک وێنەیەکی سەرنجڕاکێش دەردەخەن!

کۆمپانیای گواستنەوە و ئانۆنیم

ناوەندی ئەم کۆمپانیانە لە ناوچەی نوێی شاری ئامەدە کە خاوەنەکەی ناوی سولەیمان ئۆداباشییە و یەکێکە لە بنەماڵە ناسراوەکانی ئامەد. کۆمپانیاکە لە کوردستاندا چەندین لقی هەیە، بە وەرگرتنی تەندەری سەربازی ناسراوە. لە ساڵی ٢٠٢٢ەوە دوای ئۆپراسیۆنەکانی دەوڵەتی تورک لە هەرێمی زاپ تا ئێستا کاری دروستکردنی ڕێگا و گواستنەوەی لۆجیستیکی سوپای تورک دابین دەکات. بارهەڵگرەکانی کۆمپانیاکە کە لە بواری ئەندزیاریشدا هاوکاری سوپای تورک دەکات، لە 'ئۆپراسیۆنی سەرگەلێ- شاخی بەهار'دا کە هەپەگە لە دژی سوپای تورک ئەنجامیدا، بوونە ئامانجی گەریلاکانی هەپەگە و یەژا ستار.

کۆمپانیانی گونفار

خاوەنی ئەم کۆمپانیانیە ناوی سالادی گونفارە، لە هەرێمەکانی جۆلەمێرگ و چەلی ڕێگاوبان دروستدەکات. لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنەکاندایە کە دەوڵەتی تورک ئەنجامی دەدات؛ لە پلاندایە ٢ ڕێگەی سەربازی دروستبکات. یەکەمیان لە دەشتی گوندی تالێی جۆلەمێرگەوە بۆ گوندی بلێجانی چەلێیە. دووەمیان لە ناوەندی ناوچەی چەلێوە تا کانیاوی قایمقامیە درێژدەبێتەوە. ڕاگەیاندرا تەندەری دروستکردنی ئەو ڕێگایانە لە لایەن نەجمی پالا و سلادی گونفارەوە وەرگیراوە، لە دروستکردنی ڕێگەکەدان. هەروەها ئەم کۆمپانیانیە لە هەرێمەکانی دۆڵی تیارێ و گوندی تالێی جۆلەمێرگ لەگەڵ سوپایی تورکدا خەریکی دەرهێنانی مادە کانزایەکانە.

کۆمپانیانی گروپی کاڤین

خاوەنی ئەم کۆمپانیانە مەسرور بارزانییە؛ تەندەری ڕێگەی ڕاکێشانی ڕێگەی لە مەتینەوە بۆ شاخی چارچەل وەرگرتووە، کە لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە داگیرکراوە. هەرەوەها قیرتاوکردنی ڕێگاکانی شارۆچکەی کانی ماسی بۆ هەرێمی تەپەی ئۆرتێ، لەم هەرێمەوە هەتا هەرێمەکانی چارچەل و تەپەی هەکاری لە ئەستۆکردووە و کاری تێدا دەکات.

لەم دوایانەشدا کۆمپانیاکە بەناوی زیکری بارزانییەوە تەندەری دروستکردنی ڕێگەی سەربازی لە ناوەندی ناوچەی ئامێدییەوە هەتا گەرووی ئامێدی وەرگرتووە.

کۆمپانیانی چەتینی بیناسازی

خاوەنی ئەم کۆمپانیایە ئەرمان چەتینە و لە ناوەندنی شاری جۆلەمێرگە. بەناوی کۆمپانیای چەتینەوە عادل چەتین لە جۆلەمێرگ و فازڵ چەتین لە ئەنقەرە و ئیزمیر کارەکانی کۆمپانیاکە بەڕێوەدەبەن، کە برای ئەرمان چەتینین. عادل چەتین لە گوندی ئۆتلجایە کاری بیناسازی بۆ سوپای تورک ئەنجام دەدات. پشتڕاستکراوەتەوە بەڕێوەبەرانی ئەم کۆمپانیایە پەیوەندییەکی نزیک و پتەویان لەگەڵ فەرماندە پلە باڵاکانی تورک و میتدا هەیە. هەورەها ئەوە روونکراوەتەوە کە ئەم کۆمپانیایە لە گەڤەر کاری بیناسازی بینای نوێی بەڕێوەبەری پۆلیس وەردەگرێت.

ئۆلمەز کانزاچی

کۆمپانیانی عیسمەت ئۆلمەز، تەندەری ڕێگا سەربازییەکانی ناوچەکانی ئۆرێ، هرۆر و نزۆریی هەرێمی مەتینای وەرگرتووە. ئەندامانی بنەماڵەی ئۆلمەز، سەباحەدین ئۆلمەز، سەلمان ئۆلمەز، فەتحی ئۆلمەز، ساڤاش ئۆلمەز، کەنعان ئۆلمەزیش بەناوی کۆمپانیاکەوە کارەکان بەڕێوەدەبن. زانرا کۆمپانیاکە لە ئامەد، وان و جۆلەمێرگ لە جێگایانەی کانزای  لێیە، لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە بۆ سوپای دەوڵەتی تورک کاری بیناسازی دەکات.

کۆمپانیای ئایکۆپ

ناوەندی کارەکانی کۆمپانیاکە کە ئایتەکین کۆپاران دروستیکردووە لە وان و جۆلەمێرگە. کۆپاران کە پاشناوی خۆی گۆڕیوە بۆ کاراهان، لەناو ئاکەپەدا کاری کردووە. لەو هەرێمانەی کە لە لایەن سوپای تورکەوە داگیرکراوە؛ ئەم کۆمپانیانە کە دروستکردنی ڕێگەی لاوەکی، بنکە و قەرەقۆڵی پۆلیس دەکات، لە ساڵی ٢٠٢٤دا خزمەتەکانی بۆ سوپای تورک بەردەوامە. کۆپاران لەدوای هەندێک ناڕەزایەتی لە هەرێمەکەدا ڕۆشتوەتە ناو جەهەپەوە.

ئەم کۆمپانیایە بە دروستکردنی ڕێگاوبانی سەربازی لە ڕوبارۆک و شەمزینان تا دەگات دیانا ناوبانگی دەرکردوووە.

کۆمپانیای قومێ

کۆمپانیاکە بە دروستکردنی ڕێگە دەناسرێتەوە؛ لە لایەن یوکسەل ساک، سەکڤان ساک و مەلەک ساکەوە بەڕێوەدەبردرێت. ئەم کەسانە کە خزمی یەکترن، خەڵکی گوندی خابوری ناوچەی قلەبانی شڕناخن. سەکڤان ساکیش وەک یەکێک بەڵێندەرەکانی هەرێمەکە دەناسرێتەوە. کۆمپانیاکە کە لەساڵی ٢٠٢٣دا تەندەری بارەگا سەربازی و ڕێگەی سەربازییەکانی لە قلیبان وەرگرت؛ جبەخانە، سوتەمەی و پێداویستی لۆجیستیکی گەیاندووە بە بارەگە سەربازییەکانی تورکیا لە لە هەرێمی حەفتانین و مەتینا.

دەگوترێت کەسێکی نزیکی دیکەیان بە ناوی ئەمراح ساک خزمەتی لەم شێوەیەی بە سوپای تورک کردەوە و لە هەندێک جێگەدا بە باری هێستر پێداویستی لۆجیستی گەیاندووە بە سوپای داگیرکەر.

هەروەها دیاریکراوە کۆمپانیاکە لە وەرگرتنی تەندەری بەردەوامە؛ لە حەفتانین و مەتینا لە لایەن سوپای داگیرکراوە هاوکاری کراوە بۆ دروستکردنی بارەگای سەربازی.

کۆمپانیای بیناسازی پالا

کۆمپانیاکە لەلایەن نازمی پالا لە جولەمێرگ دامەزراوە. ئەم کۆمپانیایە کە دروستکردنی وێستگە و ڕێگاوبانی لە ناوچەکانی چەلێ و دەشتان تەواو کردووە و کار دەکات بۆ دروستکردنی رێگا بۆ کانزاکانی گوندەکانی هەرێمەکە و دەشتی خان.

دەوڵەتی تورک بەنیازە بەڕێگای کانزاکانەوە لە هەرێمەکە هێرشە داگیرکارییەکانی لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا بۆ ماوەیەکی درێژ بەردەوامی پێ بدات.

باباتەکان

یەکێک لەو بەکرێگیراوانەی کە دەوڵەتی تورک دژی تەڤگەری ئازادی کوردستان بەکاری دەهێنێت زوبەیر باباتە کە سەر بە سێگرکی قلەبانی شرناخە. لە ساڵی ٢٠٢٠دا لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی "چنگی پڵنگ" کە لەلایەن سوپای تورکیاوە دەستیپێکرد، بۆ دابینکردنی کەرەستەی لۆجستیکی بۆ سەربازانی تورک ئەرکدار بووە هەروەها بەرپرسی "گرووپی خەنجەر"ە کە دژی کوردانە، ئەم تۆڕە بە تاڵانکردنی سروشتی کوردستان بە تایبەت بڕینی دار لە ناوچەی پەرواری، هەتا چیای هەرەکۆڵ و هەرێمەکانی بەستا دەناسرێت. ئەم تۆڕە بۆ ئەوەی تاڵانکارییەکان لە شارەکان ببنە دەرەوە لە بەکرێگیراوان وەک سولێمان بابات کەڵک وەردەگرن.

هەروەها حازم بابات خەڵکی سێگرکە بە کردەوە دوژمنکارییەکانی دژ بە گەلی کورد ناسراوە لە ساڵی ٢٠٢٢ دا لە دروستکردنی ڕێگا لە نێوان ناوچەی بنکەی باکووری هەرێمی حەفتانین هەتا هەرێمەکانی گوێڕەشی خانتوور ئەرکدار بووە. حازم بابات و براکانی لە بڕینەوەی دارەکانی هەرێمی ئاوا سیرت و هۆریک و شاخی زەندورا و باڵوول و پێشخابووری مەتینا بەشدار بوون.

حازم بابات کە ماوەیەکی زۆرە لەگەڵ داگیرکەراندا کار دەکات لەم دواییانەدا تەندەرێکی وێستگەی کارەبای لە ناوچەکانی ئەلانیش و کەلهۆک بۆ مەبەستی سەربازی پێگەیشتووە، هەروەها یەکێک لە بەکرێگیراوانی گوندی باباتیان بەناوی شەهمووز باباتە، بابات بەردەوامە لە دروستکردنی ڕێگا بۆ گوندی بلکا لە ناوچەی سلوپی. یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی ئەم تەندەرە بڕینی پەیوەندی نێوان هەرێمەکانی هەفتانین و جودی و درێژە بە بڕینەوەی دارەکانی هەرێمەکەیە. هاوکات دروستکردنی ڕێگای سەربازی بۆ سوپای داگیرکەر تورکە لەو ناوچانە، وەک بەشێک لە ئۆپەراسیۆنەکانی حەفتانین لە ساڵی ٢٠٢١ و ٢٠٢٢ بووە.

عەرەفات یانار

یانار هاووڵاتی ناوچەی چەلەی جۆلەمێرگە ماوەیەکی زۆرە لەگەڵ سوپای تورکیادا کار دەکات و تەندەری سەربازی وەردەگرێت یانار یەکێکە لە ناوەندە سەرەکییەکانی دابینکردنی پێداویستی لۆجستیکی بۆ سوپای تورک لە ناوچەکەدا، هەروەها دەوترێت تەندەری لە ئەنقەرە وەرگرتووە بۆ دروستکردنی شەش خاڵی پشکنینی سەربازی لە هەرێمەکانی زاپ و ئاڤاشین. هەروەها ئامادەکاری دەکات بۆ گەیاندنی هێڵەکانی ئاو بۆ سوپا لە ناوچە داگیرکراوەکان.

بە دەیان ناو...

هەروەها له زۆربەی هەرێمەکانی کوردستان ناوی ئەو کەسانەی که له تەندەرە سەربازییەکاندا وه ک دروستکردنی تاوەری سەربازی، وێستگە، بنکەی سەربازی و جاده ئەمنییەکان و هاوکاری لۆجستیکی و داربڕینەوە و بەنداو و زۆر کاری دیکە بەشدارن وەهایە: لەزگین یاگز، سابیر چەلیک، ئیحسان گوزەل، فەخرەدین حازی، عومەر ئۆزپازار، گوهدار سندی، زوبەیت ئۆروچ، حاجی گونەش، سەید ئاجەر، سەلمان ئەدیش، مەتین دەگیرمانجی، چەلەبی سەڤەر، شاکر ئیسماعیل، حوسێن کاپڵان، ئەکرەم کایا، فەخری ئاکتاش، متحەت چیفتچی، جەمیل دەمیر، دەرباز ئەنجو، سەید بەرکە، کەماڵ ئیلحان، موسا ئاپایدن، گازی ئاپایدن، ئیسحاق ئەرەن، سادق جەنگیز، نوری یاشار، موراد سیلاحتارائۆغڵو.