٨ چەتە کە ویستیان بچنە نێو مەنبەج، کوژران

شەڕڤانانی مەجلیسی سەربازیی مەنبەج ٨ چەتەی تورکیان کوشت و ١٠ چەتەیان بریندار کرد، کە دەیانویست دزە بکەنە نێو گوندی ئوم جەلود.

ناوەندی ڕاگەیاندنی مەجلیسی سەربازیی مەنبەج ڕایگەیاند هێزەکانیان هەوڵی چەتەکانیان شکست پێ هێنا بۆ دزەکردنە نێو گوندی ئوم جەلود لە گوندەواری مەنبەج.

ناوەندەکە ڕایگەیاند لە هەوڵی یەکەمی دزەکردنەکدا شەڕێکی سەخت ڕوویداوە و ٣ چەتە کوژراون و ٥ چەتە برینداربوون.

پاشان لە هەوڵی دزەکردنی دووەمدا چەتەکان هەوڵیاندا تەرمی چەتەکانیان کۆبکەنەوە، بەڵام شەڕڤانانی مەجلیسی سەربازی مەنبەج شکستیان بەم هەوڵەش هێنا. ٥ چەتەی تر کوژران و ٥ چەتەی تر برینداربوون.

ناوەندەکە ڕایگەیاند لە ئەنجامدا بەگشتی ٨ چەتە کوژراون و ١٠ چەتە برینداربوون.