هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی جەنگی لە دێرک: ٤ کەس بە سەختی بریندار بوون

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە فڕۆکەی بێ فڕکەوانی چەکهەڵگر هێرشی سەر شاری دێرک کرد و لە ئەنجامدا چوار کەس بە سەختی بریندار بوون.

فڕۆکەی بێ فڕکەوانی چەکهەڵگر (سیها)ی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرشی سەر شاری دێرک کرد.

لە ئەنجامی هێرشەکەدا چوار کەس بە سەختی بریندار بوون.

زانرا کە بریندارەکان ڕەوانی نەخۆشخانەی قامیشلۆ کراون بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی.