'پاراستنی خاکەکەمان پاراستنی شەرەفمانە'

یەکێتی خوێندکارانی وڵاتپارێزی سوریا لە ڕاگەیاندراوێکدا سڵاوییان لە بەرخۆدانی گەلی عەفرین کرد و دووپاتیان کردەوە کە پاراستنی خاکەکەیان پاراستنی شەرەفیانە.

یەکێتی خوێندکارانی وڵاتپارێزی سوریا بۆ پشتگیری گەلی عەفرین و شەرمەزارکردنی هێرشەکان، لە بەردەم بینای زانکۆیی ڕۆژئاوا لە گەڕەکی الهلاليە شاری قامیشلۆ ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە. ڕاگەیاندراوەکە بە زمانی کوردی خوێندرایەوە.

دەقی ڕاگەیاندراوەکە بەمجۆرەیە: 

"لە سەرەتادا وەک یەکێتی خوێندکارانی وڵاتپارێزی سوریا ئەو هێرشانەی کە لەسەر خاکی سووریا دەکرێت بە توندی شەرمەزار دەکەین و سڵاو لە بەرخۆدانی مێژوویی گەلەکەمان دەکەین، کە لە شاری حەلەب و شەهبا نیشان دراوە".

ئامانج لەم هێرشانە داگیرکردن و دابەشکردنی خاکی سوریا و گۆڕینیەتی بۆ ناوەندێکی تیرۆریستی نێودەوڵەتیی.

بۆیە بانگەواز لە هەموو گەل و خوێندکارانی سوریا دەکەین کە بزانن، یەکێک لە ئامانجەکانی ئەم هێرشانە لەناوبردنی هیواکانی سوریایە بۆ ژیانێکی ئازاد و شکۆمەندانە.

پێویستە هەموو خوێندکارانی عەرەب، کورد، سریانی، ئاشووری و تورکمان لە هەموو سوریا دەستی یەکبگرن لە دژی ئەم هێرشە دڕندانە و یەکڕیزییان پتەوتر بکەن. پاراستنی خاک و وڵاتەکەت پاراستنی کەرامەتی خۆتە. لەسەر ئەم بنەمایە هەرچییەک ڕووبدات، ڕێگە نادەین چەتە داگیرکەرەکان دەست بەسەر خاکماندا بگرن و بە پێیە پیسەکانیان هەنگاو بنێنە سەر خاکەکەمان. بە ڕۆحی شۆڕشی ڕۆژئاوا داگیرکاری و کۆمەڵکوژی و قڕکردن لەناودەبەین.

بە پێی پڕۆسە و ڕەوشی ئێستا، وەک یەکێتی خوێندکارانی وڵاتپارێزی سوریا سەفەبەری ڕادەگەیەنین و بەشداری قۆناغی سەفەبەری گشتی دەکەین. هەروەها بانگەواز لەسەرجەم خوێندکارانی سوریا دەکەین به ڕۆحی سەفەربەری وڵاتپارێزی ڕاپەرن. لە شەڕی گەلی شۆڕشگێڕدا جێگە بگرن. وەرن پێکەوە وڵاتەکەمان و شەرەفمان و شۆڕشی گەلان بپارێزین”.