دەسپێشخەریی ئازادی سەردانی ماڵان دەکات
دەسپێشخەریی ئازادی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە سوریا، لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەر بۆ پرسی کورد" سەردانی ماڵانی دەست پێ کرد.
دەسپێشخەریی ئازادی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە سوریا، لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەر بۆ پرسی کورد" سەردانی ماڵانی دەست پێ کرد.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەر بۆ پرسی کورد"، دەسپێشخەریی ئازادی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە سوریا دوێنێ سەردانی ماڵانی دەست پێ کرد.
ئەمڕۆ ئەندامانی دەسپێشخەرییەکە بەردەوامبوون لە سەردانی ماڵەکانی شاری قامیشلۆ. لە ماڵەکاندا ڕەوشی سیستەمی ئەشکەنجە و قڕکردنی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و کاریگەرییەکانیان شرۆڤە کرد.
لەتیفە عەلی کە ساڵی ١٩٩١ و ١٩٩٢ لە لوبنان چاوی بە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کەوتووە، گوتی: "کاتێک ڕێبەر ئاپۆم بینی هەستم کرد تەواوی جیهان ڕووناک بووەوە، زۆر دڵخۆشبووم بەو دیدارە".
لەتیفە دەربارەی گۆشەگیری دوا و ڕایگەیاند دەوڵەتی تورک و هاوپەیمانەکانی فیکر و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وەک مەترسییەک بۆ سەر سیستەمەکەیان دەبینن. گوتی: "هەرچیمان لەدەست بێت بۆ ڕێبەر ئاپۆ ئەنجامی دەدەین".
نەواف خەلیل لە ساڵی ١٩٩٧ لە شام ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی بینیوە، ڕایگەیاند ئەم چاوپێکەوتنە وەک خەونێک بووە و بەدیهاتووە، جەختی کردەوە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە ڕامانەکانی گەل لە کۆیلایەتی و ژێردەستی ڕزگار دەکات، گوتی: "بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ تێدەکۆشین".
ڕەمەزان عومەر لە ساڵی ١٩٩٤ لە شام ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی بینیوە، ڕایگەیاند فیکری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەتوانێت گەل لە دەستی تاریکی دەسەڵاتداران ڕزگار بکات، گوتی: "دڵسۆزی و بەڵێنمان بۆ ڕێبەرێتی نوێ دەکەینەوە، بۆ بەدیهێنانی فیکری وی، تێدەکۆشین".
دەسپێشخەریی ئازادی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە سوریا لە سەردانەکاندا بڵاوکراوەی "ژیانی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان" و کورتەڕۆمانی "ئازادی سەردەکەوێت" کە دەربارەی ژیانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە، کردە دیاری بۆ بنەماڵەکان.