کەرکوک، لە مەراسیمێکدا ساڵیادی کۆچی دوایی هونەرمەندی کورد سابیر کوردستانی بەرزڕاگیرا
لە شاری کەرکوکی باشوری کوردستان، لە مەراسیمێکدا یەکەمین ساڵیادی کۆچی دوایی هونەرمەندی ناوداری کورد سابیر کوردستانی بەرزڕاگیرا.
لە شاری کەرکوکی باشوری کوردستان، لە مەراسیمێکدا یەکەمین ساڵیادی کۆچی دوایی هونەرمەندی ناوداری کورد سابیر کوردستانی بەرزڕاگیرا.
هونهرمهند سابیر كوردستانی ساڵی ١٩٥٥ له شاری كهركووك لهدایكبوه. له تهمهنی منداڵیدا بههۆی بهكارهێنانی چارهسهری نهخۆشیی ههڵهوه چاوهكانی لهدهستداوه. دواتر لە گەنجیدا ژیانی هاوسهری پێكهێناوه و باوکی سێ كچ و كوڕێكه. له ساڵی ١٩٧٠ بۆ جاری یهكهم له قوتابخانهی ئیمام قاسم له شاری كهركوك له یادی دامهزراندنی یهكێتی قوتابیانی كوردستان دا گۆرانیی وتوه، ههر لهو كاتهوهش توانیی خۆی وهكو گۆرانیبێژێك بناسێنێت، له ساڵی ١٩٧١دا یهكهم گۆرانیی له كهناڵی تهلهفزیۆنی كهركوك تۆماركرد، له ساڵی ١٩٧٢ گۆرانییهكی له ئێزگهی دهنگی كوردی له بهغدا تۆمار كرد.
سابیر كوردستانی خاوهنی دهیان گۆرانییه، كه وهك خۆی له بهشێكی چاوپێكهوتنهكانیدا رایگهیاندوه، زۆربهی گۆرانییهكانی ڕووداوێكی راستیی له پشتهوهیه، به تایبهتی ئهو گۆرانییانهی كه خۆی تێكستهكانی نوسیووە.
هونەرمەندی گەورەی کورد سابیر کوردستانی لە کۆتایی مانگی تەمموزی ساڵی ٢٠٢٠ تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو و لە نەخۆشخانەی ئاسای تایبەت بە تووشبووانی کۆرۆنا لە سلێمانی خەوێندرابوو، پاش ئەوەی دۆخی ئەو هونەرمەند خراپ بوو شەوی ١٠ی ئابی ٢٠٢٠ بۆ دواجار ماڵئاوایی کرد و تەرمی ئەو کەڵە هونەرمەندە گەڕێندرایەوە شارەکەی خۆی کەرکوک و لە گۆڕستانی گەڕەکی ڕەحیماوای شاری کەرکوک لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی هونەرمەند و بەرپرسانی سیاسی و کەسایەتییەکانی شاری کەرکوک بەخاك سپێردرا.
ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە ١٥ی ئابی ٢٠٢١ لە کاتژمێر ٦:٣٠ دا لەلایەن لقی کەرکوکی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان لە سەنتەری رۆشنبیریی شاری کەرکوک، لە مەراسیمێکدا بە بەشداریی هونەرمەندان و کەسایەتییەکانی شارەکە یەکەمین ساڵیادی کۆچی دوایی ئەو ئەو کەڵە هونەرمەندەی کورد کرایەوە.
لە مەراسیمەکەدا لەلایەن هونەرمەندانی شارەکەوە گۆڕانییەکانی هونەرمەندی کۆچکردوو ووترانەوە.
سەبارەت بە مەڕاسیمی یادکردنەوەی هونەرمەندی کۆچ کردوو، سیروان عومەر بەرپرسی لقی کەرکوکی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) ووتی: "ئەمڕۆ ئێمە وەکو سەندیکای هونەرمەندانی کەرکوک لە ساڵیادی کۆچی داوایی هونەرمەند سابیر کوردستانی دا هەستاوین بە یادکردنەوەیان و ئەوەی ئێمە ئەمڕۆ کردوومانە خزمەتێکی بچووکە بەرامبەر ئەو خزمەتە گەورەیەی ئەو هونەرمەندە بۆ ئەم شاری کەرکوک و هونەری کوردی ئەنجامی داوە."
سیروان عومەر ووتیشی: " مامۆستا سابیر کوردستانی هونەرمەندێکی زۆر بەهەرەمەند و گەورە بوو لەلایەنی ئاوازدانان و گۆڕانی ووتن و مەقامبێژی، ئێمە یادکردنەوەی ئەو کەڵە هونەرمەندە بە ئەرکی سەرشانی خۆمان دەزانین، ئێمە لە داهاتوودا پلانمان هەیە بۆ ئەوەی مەراسیمی رێزلێنان سازبکەین بۆ ئەو هونەرمەندانەی کە خزمەتی هونەری کوردیان کردووە لەم شارەدا."
ژ.ت