لە کۆبانێ دووهەمین فێستیڤاڵی شەهید بەرچەم بەڕێوەدەچێت

تەڤگەری چاند و هونەری ژنانی کەوانەی زێڕین کات و شوێنی دووهەمین فێستیڤاڵی شەهید بەرچەمی دیاریکرد و ڕایگەیاند، 'لە ڕێگەی هونەرەکەمانەوە ئازادی ڕێبەرمان دەستەبەردەکەین'.

تەڤگەری ژنانی کەوانەی زێڕین بەخوێندنەوەی ڕاگەیاندراوێک؛ کات و شوێنی دووهەمین فێستیڤاڵی شەهید بەرچەمی دیاریکرد و ئاماژەی بەوەکرد، فێستیڤاڵەکە لە ٦ هەتا ٩ی ئەیلول لە کۆبانێ بەردەوام دەبێت.

ڕاگەیاندراوەکە بە ناوی بەڕێوەبەری کەوانەی زێڕێنی کانتۆنی فراتەوە لە لایەن نەجلە بۆزانەوە خوێندرایەوە و تێیدا ئاماژە بە بەرخۆدانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە گۆشەگیری ئیمراڵیدا کرد و وتی: "بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵی پیرۆز دەکەین و بەو بەرخۆدانەوە ئازادی بۆ تەواوی گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەستەبەر دەکەین."

'بە هونەری خۆمانەوە ئازادی ڕێبەرێتی مسۆگەر دەکەین'

لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا بەڵێنی بە هێزکردنی تێکۆشان درا و راگەیەندراوە: "لە چوارچێوەی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد"دا وەک تەڤگەری ژنانی کەوانەی زێڕین بەڵێنمان داوە بە چاند و هونەری خۆمان ڕێبەرمان ئازاد بکەین و سەرنج بخەینە سەر دۆخی ڕێبەرێتی. بەرهەمەکانمان لە دووەهەمین فیستیڤاڵی شەهید بەرچەمدا پێشکەشی ڕێبەر ئاپۆ دەکەین. لەمڕۆوە ٣٠ هەزار بڵاوکراوە دەربارەی ژیان و فەلسەفەی ڕێبەرێتی لە هەموو جێگە و ماڵەکاندا بڵاودەکەیەنەوە. وە فێستیڤاڵەکە لە ٦ی ئەیلول دەستپێدەکات تا ٩ی ئەیلول لە کۆبانێ بەردەوام دەبێت."

لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا ژنانی کەوانەی زێڕێن بانگەوازییان لە گەلانی ئازادیخواز و گەلی کورد کرد بۆ پیشاندانی هەڵوێستی بەهێز لە دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر.

دوای خوێندنەوەی ڕاگەیاندراوەکە، دەستکرا بە بڵاوکردنەوەی بڵاوکراوەکان لە ناوچەکەدا.