لە ئیتاڵیا بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان کۆنسێرتێک بەڕێوەدەچێت

ئێوارەی ئەمڕۆ بۆ دەستپێکردنەوەی هەڵمەتی ئازادیی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پێشکەشکردنی نموونەیەکی ڕەسەنی کولتووری کوردی کۆنسێرتێکی گەورە بەڕێوەدەچێت.

ئێوارەی ئەمڕۆ هونەرمەندان فارقین ئازاد، حاجی کاراکاس، مستەفا دەمیر و عەزیز عەگید بە مەبەستی سەر لەنوێ دەستپێکردنەوەی چالاکییەکان و پێشکەشکردنی نموونەیەکی ڕەسەنی کولتوور و نەریتی کوردی، کۆنسێرتێک بەڕێوە دەچێت.

ڕۆژنامەی La Repubblica بڵاویکردەوە، "ئەمە تەنها کۆنسێرتێک نییە. بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، کۆنسێرتەکە بە ئامانجی دەستپێکردنەوەی بانگەوازی بۆ کۆتاییهێنان بە گۆشەگیریی سەپێنراو بە سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان-ـە.

بەپێی هەواڵەکە، مەبەست ئەوەیە جارێکی دیکە هەڵمەتی ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان دەستپێبکاتەوە. لە ئاهەنگەکەدا زیاتر لە ٦٠ ناوداری براوەی خەڵاتی نۆبێلی ئاشتی، لەنێویاندا ئادۆلفۆ پەرەز ئەسکیوڤل، زیندانی سیاسی پێشووی ئەرژەنتینی و هونەرمەندان بەرهەمەکانیان پێشکەش دەکەن."

کۆنسێرتەکە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی تەمموز کاتژمێر ٢١:٠٠ لە پارکی Casilino Sky لە  Viale della Bella Villa ١٠٦ بەڕێوەدەچێت. چوونە ژوورەوە بە ٧ یۆرۆیە و دەتوانرێت بلیتەکان لە بازاڕی Taverna Curdo Meticcia li Casilina 607  بکڕن.

کۆنسێرتەکە لە لایەن ناوەندی کولتووری کوردی ئارارات، تۆڕی کوردستان ئیتالیا و نوسینگەی ڕاگەیاندنی کوردستان لە ئیتالیا، ڕێکخراوە.