پەکەکە: پێویستە لە دژی هێرشی فاشیستەکان بازنەیەک لە سەما دروست بکرێت

کۆمیتەی تەڤ-چاندی پەکەکە سەرنجی بۆ هێرشە فاشیستییەکانی ئەم دواییەی سەر کلتوور و زمانی گەلی کورد ڕاکێشا و ڕایگەیاند، "پێویستە لە هەموو شارەکاندا لە دژی هێرشە ڕەگەزپەرستی و فاشیستییەکان بازنەیەک لە سەما دروست بکرێت."

کۆمیتەی بزووتنەوەی کلتوور و هونەری پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە) بەرامبەر بە هێرشەکانی ئەم دواییەی ڕژێمی ئاکەپە – مەهەپە بۆ سەر کلتوور و زمانی کوردی کاردەانەوەی نیشاندا و داوای لە هەموو لایەک کرد بەشداری بازنەی سەما بن.

راگەیەندراوەکەی کۆمیتەی بزووتنەوەی کلتوور و هونەری پەکەکە بەم شێوەیەیە:

" لەلایەن حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە، لەدژی کلتوور، زمان و هونەری کوردی، هێرشی ڕەگەزپەرستی-فاشیستی ئەنجام دەدرێت، کە لە جیهاندا شتێکی لەو شێوە زۆر کەم بووە."

هەمووان زۆر بە ڕوونی دەبینن کە ئێمە لەبەرمبەر دەسەڵاتێکی جینۆسایدکەرداین کە دوژمنی هەموو شتێکی کوردانە.

بۆ ئەوەی گەریلاکانی ئازادیی کە قارەمانانە بەرەنگاری هێرشە داگیرکارییەکان دەبنەوە، لە گەل جیابکەنەوە،گەل دەترسێنن. لەبەر ئەوەی لە شەڕەکاندا شکستیان هێنا، لە چوارچێوەی پیلانێکی هەمە لایەنە و تایبەتدا هێرشیان کردە سەر بەها کلتوورییەکانی گەلی کورد.

هێشتا بەم هەل و دەرفەتە زۆرە، باوەڕیان بەخۆیان نییە و لە بواری کولتووری و هونەردا، هێرش دەکەنە سەر هونەرمەندان، نووسینە کوردیەکان، گۆرانی کوردی، کەسانێک کە سەما دەکەن، ئاهەنگی هاوسەرگیری دەگێڕن و بە هەوڵە فاشیستیەکانیان دەیانەوێت سروشتیترین مافەکانی گەلی کورد لەناو ببەن. بەم کردەوانە دەیانەوێت هەموو هێزەکانی ئازادی و دیموکراسی بێدەنگ بکەن.

بە واتایەکی تر، هۆکاری گرنگ کە هێرش دەکەنە سەر کلتوور و زمانی کوردی تا ڕادەیەک ئەوەیە کە ئەو ئاهەنگ و کۆنسێرتانەی کە حکومەتی تورک بە ئامانجی تواندنەوەی کلتووری وەک ئەرکێکی شەڕی تایبەت لەناوی ببات، یەکێک لەو نموونانە لە جزیرە، سەفین و بەرخبەر دەبینرێت و لەلایەن گەلەوە بێ وەڵام مایەوە.

هەوڵ دەدەن بە هێرشی کلتووری ئەوەی نەیانتوانی بەڕێگای داعش بیکەن بەمشێوە بە ئەنجامی بگەیەنن. سەرەڕای کۆمەڵکوژی هەزاران ئێزیدی، کۆمەڵگەی ئێزیدی لە کولتوور و بیروباوەڕی خۆی پاشەکشەی نەکرد. ئێستاش گەلی کورد هیچ پاشەکشەیەکی نەکردووە. کولتوور، ژیان، ئەخلاق و کەرامەت، هیچ کات پاشەکشەی لەسەر ناکرێت.

ناتوانن بەملیۆنان کەس کە لە گۆڕەپانەکانی نەورۆزدا سەمایان کرد ڕەوانەی زیندان بکەن؛ زیندان، هەڕەشە، گوشار ناتوانێت ڕێگری لە کولتوور، زمان و هونەری کوردی بکات.

نابێت گەلی کورد بە تەنیا بمێنێتەوە

نابێ ئەوە لە بیر بکرێت ئەوانەی تەحەمولی ئاواز و سەمای کوردی ناکەن، سبەی هەمان هێرش لە هورونا لازەکان و تورک ئەنجام دەدەن. نابێت کەس گومانی هەبێت لەم بارەیەوە. چونکە ئەم هێرشانە کاری بەتورک کردنی سپییە.

هەر جۆرە هێرشێکی وێرانکەر بە مەبەستی بازرگانی یان بە مەبەستی شەڕی دەروونی بەڕێوە دەبەن، تاکوو مرۆڤەکان لە بەها سروشتی و کلتوورییەکانیان دوور بخەنەوە، کە هیچ پەیوەندییەکیان بە کلتوری کورد و تورکەوە نییە و لە ژێر ناوی هونەردا هان دەدرێن. بەڵام کاتێک سەرۆک ئاپۆ ڕێبازی مانیفێستی دیموکراتیکی ڕاگەیاند، باسی خوشک و برایەتی دەلیلۆ و هورۆنی کرد. ئەمڕۆ وەک خوشک و برایەتی، پێویستە هەموو گەلان لە تەنیشت گەلی کوردبن و هەڵوێستی خۆیان نیشان بدەن.

لەم وڵاتەدا ئەوانەی ئاوازی کوردی دەڵێنەوە گوشاریان لەسەرە، دەکوژرێن و دەستبەسەر دەکرێن. هەر کار وچالاکیەک کە وەک هونەر ئەنجام بدرێت بەنرخە. لە کاتێکی وەهادا سڵاو لەو هونەرمەندە وڵاتپارێز و دیموکراتانە دەکەین کە وەڵامی هێرشە کلتوورییەکان دەدەنەوە و پێگەی شکۆمەندانەی گەلەکەمان دەپارێزن. بەو بۆنەوە داوا لە هەموو لایەک دەکەین بە جلی کوردییەوە روو لە شەقام و گۆڕەپانەکان بکەن و سەمای کوردی و ئاوازی ئازادیی بڵێنەوە. هاوکات بۆ گۆڕینی ئەم قۆناغە بانگەوازی بۆ سەرهەڵدانی کلتووری دەکەین.

دەبێت دەنگمان بگاتە ئیمرالی و دیوارەکانی هەڵوەشێنێتەوە!

پێویستە بە ڕۆحی بەرخۆدان و سەرهەڵدانەوە کە بتوانێت ڕێگری لە جینۆسایدی کلتووری بگرێت بە یەکجاری، ڕووبەڕووی هێرشە فاشیستیەکان بینەوە."